سیمینار

سەرۆکایەتی بەشی تەکنیکی سرکردن هەڵسا بە رێکخستنی سمینارێک بۆ قوتابيان/خوێندکارانی قۆناغی يەكەم هاوکات سیمینارەکەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بەش و مامۆستایان له لایەن بەرێز(د. ئارام فاخر رسول) پسپۆری سرکردن بۆ قوتابیان/خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئەنجامدرا لە میانەی بەڕێوەچوونی سیمینارەکەدا باس لە یاساو رێساکانی پەیمانگە لە چوارچێوەی ڕینماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هەروەها ئاشناکردنی بەشی سڕکردن و تەواوی پەیمانگە و ڕوونکردنەوەی کار و چالاکیەکانی پەیمانگا بۆ قوتابیان/خوێندکاران باسکرا،کە ئەمەش دەبێتە کار ئاسانی بۆ قوتابیان لە ماوەی دوو ساڵی خوێندنیان شایەنی باسە پەیمانگەکەمان بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2022-2023 دوو بەشی گرنگی کردەوە ئەویش بەشەکانی ( تەکنیکی سڕکردن و پەرستاری فریاکەوتن) بوو کە یەکێکن لە بەشە گرنگەکانی کۆمەڵگەکەمان لەکۆتای سیمینارەکەدا لەلایەن بەرێز ( م.ئامانج یونس عثمان ) ئەندامی دەستەی ئەمینداری پەیمانگە سوپاس و پێزانین و دیاری لۆگۆی پەیمانگە پێشکەش بە (د. ئارام فاخر رسول) کرا هیوای ئایندەیەکی گەش و پڕ زانست تان بۆ دەخوازین.>

ئاشناکردنی بەشی کارگێری کار و کۆمپیوتەرونێتوۆرک بۆ قۆناغی یەکەم

ئەنجامدانی سیمینارێک له لایەن (م. رێباز خلیل خورشید) سه رۆک به شی کارگێری کار بۆ قوتابيان/خوێندکارانیی قۆناغی يەكەم ئەنجام درا سیمینارەکەی ئەمڕۆ پێکهاتبوو لە دوو تەوەر : تەوەری یەکەم : یاساو رێساکانی پەیمانگا لە چوارچێوەی ڕینماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی باسکرا. تەوەری دووەم : ئاشناکردنی تەواوی پەیمانگە وە ڕوونکردنەوەی کاروچالاکیەکانی پەیمانگە وە ئاشنا کردنی قوتابیان/خوێندکاران بەبەشەکەیان کە ئەمەش دەبێتە کار ئاسانی بۆ قوتابیان لە ماوەی دوو ساڵی خوێندنیان هیوای ئایندەیەکی گەش و پڕ زانست تان بۆ دەخوازین.>

ئۆفەرێکی تایبەت پێشکەش بە پەیمانگەکەمان کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 30 ـ 11ـ 2022 بە ئامادەبوونی (د.هەڤاڵ عثمان) سەرپەرشتیاری بەشە پزیشکییەکان و بەشێک لە سەرۆک بەش و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان لەگەڵ بەڕێز (محمد رۆستم) نوێنەری نەخۆشخانەی ئەربیل انترناشناڵ دوای ئەوەی گرێبەستێکی هاوبەشمان ئەنجام دا ئەمڕۆ ئۆفەرێکی تایبەتیان پێشکەش بە قوتابیان/خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەکەمان کرد. هاوکات ئۆفەرەکان بریتیبوون لە داشکانی %20 بۆ هەموو بەشەکانی نەخۆشخانە، وە داشکانێکی تایبەت بۆ بەشی کلینیکی ددان، لەڕێگەی وەرگرتنی فۆڕمێکی تایبەت پێشکەش بە سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەکەمان کرا. پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت-تایبەت هەمیشە لەهەوڵدایە باشترین پێشکەش بکات بۆ ئەوەی زۆرترین سوود بە ئێوەی ئازیز بگەیەنێت…  >

گرێبەستێکی سەرکەوتوو لەنێوان پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت و نەخۆشخانەی ئەربیل انترناشناڵ ئەنجام درا

ئەمڕۆ دووشەممە 28-11-2022 به سەرپەرشتی (د.هه ڤال عثمان عبدالله) سەرپەرشتیاری بەشە پزیشکیەکانی پەیمانگە (د.علی طاهر) سەرۆک بەشی پەرستاری گرێبەستێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ نەخۆشخانەی ئەربیل انترناشناڵ بەئامادەبوونی (د.بێوار رزگار ) بەرێوبەری نەخۆشخانەی ئەربیل انترناشنال ئەنجام درا. هاوکات ناوەرۆکی گرێبەستەکەمان بەمەبەستی خوێندنی وانە پراکتیەکانی بەشە پزیشکیەکان بەتایبەتی هەردوو بەشی (پەرستاری و پەرستاری فریاکەوتن)تاوەکو قوتابیان/خوێندکاران وانە پراکتیکیەکانیان له نێو نەخۆشخانە ئەنجام بدەن و زۆرترین سوود ببینن بەشێوەی راستەوخۆ ئاشنا بن بە وانە پراکتیەکانیان. پەیمانگەکەمان هەمیشە گرنگی بە پێگەیاندنی قوتابیان/خوێندکاران دەدات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببن بەلایەنێکی پێگەیشتوو لە بوارەکەی خۆیاندا.>

گەشتی زانستی قوتابیان/خوێندکارانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان

پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەهەماهەنگی لە گەڵ تاقیگەی سمارت گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەشێوەی گروپی بچووک ڕێکخست ،کە ئەمەش یەکێکە لە ڕێگا سەرکەوتووەکان بۆ ئەوەی قوتابیان زیاتر ئاشنای ئامێرە تاقیگەییەکان بن تاوەکو لە داهاتوودا هەلی کاری زیاتریان بۆ برەخسێت.>

سەرۆكایەتی دەستەی ئەمینداران گەرمترین پیرۆزبایی لە دەرچووانی خولی شەشەم دەکات

سەرۆكایەتی دەستەی ئەمینداران و راگرایەتی پەیمانگەی تەكنیكی پایتەخت بەبۆنەی دەرچووانی خولی (شەشەم) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیانی دەرچوو و خانەوادەی دەرچووانی خۆشەویست دەكەین،هیوای داهاتوویەكی گەش لە ژیانی داهاتوویان بۆ دەخوازین،هیوا خوازین بەو زانست و زانیاریەی كەوا لە دوو ساڵی خوێندن وەرتان گرتووە رێگای داهاتووتان پێ رۆشن بكەنەوە. لەمیانەی بەرێوەچوونی مەراسیمەکە خەڵات بەسەر سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی پەیمانگە و سێ یەکەمی سەر ئاستی بەشەکان دابەشکرا ، هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەڕیز (کاوە عمر) بەرێوبەری یەکەی خزمەتگوزاری پەیمانگەکەمان کرا. پیرۆزتان بێت و هیوای داهاتوویەکی گەش بۆ سەرجەم قوتابیانی ئازیز.>