کارەبا و میکانیک

پوختەی بەش

وردەکارییەکانی بەش

1 / 7

i پێناسەی بەش

تەکنەلۆژیا و کارەبا و میکانیک لە زانستی نوێدا تێکهەڵکێشن لە پرۆسەی پەرەپێدانی ژێرخانی سیکتەرە ئابووری و داراییەکان. بۆیە لە سەرکەوتنی هەر هەنگاوێکی سەردەمی نوێ بۆ گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونەکان لە کەرتی کارەبا و میکانیک بگەڕێ.

قوتابیان-خوێندکاران لەم بەشە بە تازەترین زانستەکانی کارەبا و میکانیک ئاشنا دەکرێن، و بە باشترین ئامێرەکانی سەردەم و بەشداریکردنی مەیدانی قوتابیان لە شوێنەکانی کار ڕادەهێنرێن بۆ کارکردن لە بازاڕی کار.

دەرفەتەکانی کارکردن بۆ دەرچووانی ئەم بەشە ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە، لەبەرئەوەی تێگەیشتن بۆ بازاڕی نوێ بەبەردەوام گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت، و بەشێکی گرنگی پەیوەستە بە پێشکەوتنە خێراکانی جیهان کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە گۆڕانکارییەکان هەیە لە بواری کارەبا و میکانیک.

  • دەرچووانی بەشی کارەبا و میکانیک لە پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت – تایبەت، بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەشیان هەیە لە بەشی کارەبا و میکانیک و دەتوانن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس درێژە بە خوێندن بدەن.
  • دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی (زانستی، پیشەیی) لە دەوامی بەیانیان وەردەگیرێن.
  • کرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشک (قیست) دەدرێت بە پێی ڕێنماییەکانی پەیمانگاکەمان.

دیدی بەش

بوون بە یەکێک لە باشترین ناوەندەکانی پەروەردەی زانستی کارەبا و میکانیک لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی دەرچووانێکی شارەزا و کارامە کە بتوانن بەشداری چالاک بکەن لە گەشەپێدانی کەرتی کارەبا و میکانیک و بازاڕی کار.

🎯 ئەرکی بەش

پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز و کرداری لە بواری زانستی کارەبا و میکانیکدا، کە قوتابیان چەکدار دەکات بە زانیاری تیۆری و لێهاتووی کرداری پێویست بۆ چاککردنەوە، دامەزراندن، و بەڕێوەبردنی سیستەمە کارەبایی و میکانیکییەکان، لەگەڵ بەهێزکردنی ڕۆحی داهێنان و کارکردنی تیمی.

دەرئەنجامەکانی فێربوون لە بەش

  1. پیشاندانی تێگەیشتنێکی دامەزراو لە بنەماکانی زانستی کارەبا و میکانیک.
  2. دامەزراندن، چاککردنەوە، و بەڕێوەبردنی سیستەمە کارەبایی و میکانیکییەکان بە شێوەیەکی سەلامەت و کارا.
  3. بەکارهێنانی ئامێرە سەردەمییەکان لە بواری کارەبا و میکانیکدا.
  4. شیکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی تەکنیکی پەیوەست بە کارەبا و میکانیک.
  5. بەکارهێنانی ستانداردەکانی سەلامەتی لە کاتی کارکردن لەگەڵ ئامێرە کارەبایی و میکانیکییەکان.

📚 ڕێبازی خوێندن لە بەش

پرۆسەی بۆلۆنیا.

🌐 زمانی بەکارهاتوو لە بەش

زمانی کوردی

ماوەی خوێندن

  • ماوەی خوێندن لە بەشی کارەبا و میکانیک (٢) ساڵی ئەکادیمییە (٤ سمستەر)، بە شێوەی خوێندنی تەواو کات.