• : 2022-11-28
  • : 532 جاربینراوە
ئەمڕۆ دووشەممە 28-11-2022 به سەرپەرشتی
(د.هه ڤال عثمان عبدالله) سەرپەرشتیاری بەشە پزیشکیەکانی پەیمانگە (د.علی طاهر) سەرۆک بەشی پەرستاری گرێبەستێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ نەخۆشخانەی ئەربیل انترناشناڵ بەئامادەبوونی (د.بێوار رزگار ) بەرێوبەری نەخۆشخانەی ئەربیل انترناشنال ئەنجام درا.
هاوکات ناوەرۆکی گرێبەستەکەمان بەمەبەستی خوێندنی وانە پراکتیەکانی بەشە پزیشکیەکان بەتایبەتی هەردوو بەشی (پەرستاری و پەرستاری فریاکەوتن)تاوەکو قوتابیان/خوێندکاران وانە پراکتیکیەکانیان له نێو نەخۆشخانە ئەنجام بدەن و زۆرترین سوود ببینن بەشێوەی راستەوخۆ ئاشنا بن بە وانە پراکتیەکانیان.
پەیمانگەکەمان هەمیشە گرنگی بە پێگەیاندنی قوتابیان/خوێندکاران دەدات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببن بەلایەنێکی پێگەیشتوو لە بوارەکەی خۆیاندا.