• : 2022-11-30
  • : 1872 جاربینراوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 30 ـ 11ـ 2022 بە ئامادەبوونی (د.هەڤاڵ عثمان) سەرپەرشتیاری بەشە پزیشکییەکان و بەشێک لە سەرۆک بەش و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان لەگەڵ بەڕێز (محمد رۆستم) نوێنەری نەخۆشخانەی ئەربیل انترناشناڵ دوای ئەوەی گرێبەستێکی هاوبەشمان ئەنجام دا ئەمڕۆ ئۆفەرێکی تایبەتیان پێشکەش بە قوتابیان/خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەکەمان کرد.

هاوکات ئۆفەرەکان بریتیبوون لە داشکانی %20 بۆ هەموو بەشەکانی نەخۆشخانە، وە داشکانێکی تایبەت بۆ بەشی کلینیکی ددان، لەڕێگەی وەرگرتنی فۆڕمێکی تایبەت پێشکەش بە سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەکەمان کرا.

پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت-تایبەت هەمیشە لەهەوڵدایە باشترین پێشکەش بکات بۆ ئەوەی زۆرترین سوود بە ئێوەی ئازیز بگەیەنێت…