- : 2024-04-13
- : 399 جاربینراوە
پیرۆزبێت دەرچوونتان
بەناوی دەستەی ئەمینداری و ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت پیرزبایەکی گەرم ئارستەی قوتابیان/خوێندکارانی دەرچووی سەرجەم بەشەڪانی پەیمانگەکەمان دەڪەین ، بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆتایی سمستەری دووەم – خولی یەڪەم زۆر خۆشحالین کەوا ئەمساڵیش پۆلێک لە دەرچووی ئامادە و راهێنراو دەنێرین بۆ بازاڕی کار بۆیە سەرکەوتنی ئێوە واتا سەرکەوتنی ئێمەهیوای سەرکەوتن بۆ ئەو قوتابیانەش دەخوازین کە نەیانتوانیوە نمرەی پێویست بەدەست بهێنن ، هیواخوازین لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم نمرەیەکی باش و سەرکەوتن بەدەست بهێنن .>
پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەهەماهەنگی کۆمپانیای سیراج هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولێکی بەخۆرایی بۆ قوتابیان/خوێندکارانی بەشی ژمێریاری
پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەهەماهەنگی کۆمپانیای سیراج هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولێکی بەخۆرایی بۆ قوتابیان/خوێندکارانی بەشی ژمێریاری بەمەبەستی زیاتر بەرەو پێشچوونی ئاستی زانستی قوتابیانمان دەربارەی سیستەمی تێچوو و هەروەها بەهێزکردنی سیڤی کەوا چۆن قوتابی بتوانێ کار بدۆزێتەوە لە داهاتوودا هەروەها کارکردن لە سەر سیستەمی تەکالیف و تێچووی ژمێریاری چەندەها بابەتی تر وەکوو سیستەمی باج و سیستەمی بازرگانی و میزانییە کە سەرجەم ئەم بابەتانە لە خولەکەدا بە قوتابیان ئاشنا دەکرێن شایەنی باسە لەکۆتایی خولەکەدا بروانامەی باوەڕپێکراوی کۆمپانیا بە قوتابیان دەبەخشرێت و بە پێی پێویستی کۆمپانیا قوتابیان وەردەگیرێنەوە >
بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لەلایەن ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت
ئەمڕۆ شەممە 18-5-2024 بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە بەرێز(د.هەڤاڵ عثمان)و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان (م.رێباز خلیل خورشید) و یاریدەدەری لیژنەی تاقیکردنەوەکان (م.ئاسۆ هێمن ) سەرجەم هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەسەرکرانەوە بۆئەوەی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی ی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی یەکەم. لەکۆتایدا لیژنەی تاقیکردنەوەکانی پەیمانگا بەسەرکرانەوە هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی ئازیز>
پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین
دوای پیشان دانی رەزامەندی و هەماهەنگی لەگەڵ هەریەک لە (سەنتەری میدیای پزیشکی، تاقیگەی سمارت و تاقیگەی کینگ) کەپێشوازیان کرد لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی شیکاری نەخۆشیەکان و ڕێنیشاندەریان بوون بە شێوەی گروپی بچوک بۆ زیاتر سوودمەند بوون، بەم بۆنەیەوە سەرۆک بەشی شیکاری نەخۆشیەکان (م. ئاسۆ هێمن) هەڵسا بە پێدانی سوپاس و پێزانینی پەیمانگە بۆ هەریەک لە تاقیگەکان و بەرز نرخاندنی هاوکاری و کارئاسانیەکانیان. >





لێدوانەکەت بنوسە