تەکنیکی سڕکردن
وردەکارییەکانی بەش
i پێناسەی بەش
بەشی تەکنیکی سڕکردن یەکێکە لە زانستە سەرەکییەکانى پزیشکى لەرووی نەشتەرگەریەوە، بەتایبەتی پزیشکی نەشتەرگەری. لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت بە لابردنی هۆشی نەخۆشەکە و ئازاری کەسەکە کەمبکاتەوە بۆ چارەسەرکردن و ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان کە پێویستیان بە خەواندن و لابردنی هەستی ئازاری سەر نەخۆشەکە هەیە. ڕەنگە ماوەکە کورت یان تاڕادەیەک درێژ بێت، بەڵام ئامادەکردنی نەخۆش و ئەنجامدانى کردارى سڕکردن گرنگییەکی زۆر تایبەتی هەیە بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو.
کۆنترۆڵکردن و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزی و گرفتەکان کە ڕەنگە لە کاتی نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەریدا دەربکەوێت، لە نێو ئەم پێوەرانەدا ئامادەکردنی دەرمانەکانی سڕکردن و نەهێشتنی هەستی ئازار و بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەناسەی دەستکرد و پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و پلەی گەرمی و کۆمەڵێک کاریتر کە هی ئەم پیشە پیرۆزەن.
بۆ ئامادەکردنی دەرچووێک کە بتوانێت لە ژووری نەشتەرگەری و چاودێریی چڕدا کار بکات، بە بوونی شارەزایی پزیشکى سڕکردن لەڕووى زانستیەوە تایبەت بۆ کارکردن لە نەخۆشخانەکاندا. بەشەکە ئامانجی ئەوەیە کە دەرچووێکی زانستی کارای تایبەتمەند بە تەکنیکى سڕکردن و چاودێریی چڕ ئامادە بکات بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ پەرەسەندنەکانى تەکنیکى سڕکردن، لە ڕێگەی ئامادەکردنی تاقیگەیەکەوە کە هاوشێوەی ئەوەی لە ژووری نەشتەرگەری و یەکەی چاودێری چڕی تایبەتەکانی لە ناو نەخۆشخانەکاندا هەیە.
- دەرچووانی پۆلی (١٢) ئامادەیی لقی زانستی وەردەگیرێن.
- کرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشک (قیست) دەدرێت بە پێی ڕێنماییەکانی پەیمانگاکەمان.
★ دیدی بەش
بوون بە یەکێک لە باشترین ناوەندەکانی پەروەردەی تەکنیکی سڕکردن لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی دەرچووانێکی شارەزا و کارامە کە بتوانن لە ژووری نەشتەرگەری و یەکەی چاودێری چڕدا کار بکەن بە ستانداردی بەرز.
🎯 ئەرکی بەش
پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز و کرداری لە بواری تەکنیکی سڕکردندا، کە قوتابیان چەکدار دەکات بە زانیاری تیۆری و لێهاتووی کرداری پێویست بۆ ئامادەکردنی نەخۆش بۆ نەشتەرگەری و کۆنترۆڵکردنی ئاڵۆزییەکانی کاتی و دوای نەشتەرگەری.
✓ دەرئەنجامەکانی فێربوون لە بەش
- پیشاندانی تێگەیشتنێکی دامەزراو لە بنەماکانی زانستی تەکنیکی سڕکردن.
- ئامادەکردنی دەرمانەکانی سڕکردن و نەهێشتنی هەستی ئازار لە کاتی نەشتەرگەریدا.
- بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەناسەی دەستکرد و چاودێریکردنی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و پلەی گەرمی.
- کارکردن لە ژووری نەشتەرگەری و یەکەی چاودێری چڕ بەپێی ستانداردەکانی سەلامەتی.
- کۆنترۆڵکردن و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزی و گرفتەکانی کاتی و دوای نەشتەرگەری.
📚 ڕێبازی خوێندن لە بەش
خوێندن لەم بەشە پشت بە کرداری تاقیگەیی دەبەستێت کە هاوشێوەی ژووری نەشتەرگەری و یەکەی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکانە، بۆ ئامادەکردنی قوتابیان بۆ کارکردنی ڕاستەقینە لە نەخۆشخانەکاندا.
🌐 زمانی بەکارهاتوو لە بەش
زمانی ئینگلیزی
⌛ ماوەی خوێندن
- خوێندن بۆ ماوەی (٢) ساڵە، دەرچووانی ئەم بەشە بڕوانامەی دیبلۆمی تەکنیکی زانستی لە بەشی تەکنیکی سڕکردن وەردەگرن.