پەرستاری

پوختەی بەش

وردەکارییەکانی بەش

1 / 7

i پێناسەی بەش

پەرستار، فریشتەی میهرەبانی، گرنگترین هۆکار بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بریتییە لە چەند خاڵێکی گرنگ، ئەوانیش: ڕێنماییکردنی تاک و کۆمەڵگە بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشییەکان، چارەسەرکردنی تاکەکان لە کاتی نەخۆشبوونیاندا بەپێی ڕێنماییەکانی پزیشکی پسپۆڕ، هەروەها ئاگاداربوون یان چاودێریکردنی نەخۆش دوای چاکبوونەوە یان دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری پزیشکی. بۆیە ڕۆڵی پەرستار زۆر گرنگە لە بواری پزیشکی، لەبەر ئەم هۆکارانەی کە باسکران.

قوتابیان – خوێندکاران لە بەشی پەرستاری ڕادەهێنرێن بە شێوازی پراکتیکی و ئەکادیمی بۆ ئەوەی بتوانن هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆشەکاندا بکەن. دەرچووانی بەشی پەرستاری دەتوانن لە نەخۆشخانە گشتی و تایبەتییەکان وەکو یارمەتیدەری پزیشکی کار بکەن.

  • دەرچووانى بەشى پەرستاری لە پەیمانگاى تەکنیکى پایتەخت – تایبەت، بەپێى ڕێنمایەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پشکی خۆیان لە بەشى پەرستاری هەیە و دەتوانن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەکالۆریۆس درێژە بە خوێندن بدەن.
  • دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی (زانستی) لە دەوامی بەیانیان وەردەگیرێن.
  • کرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشک (قیست) دەدرێت بە پێی ڕێنماییەکانی پەیمانگاکەمان.

دیدی بەش

بوون بە یەکێک لە باشترین ناوەندەکانی پەروەردەی پەرستاری لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی دەرچووانێکی شارەزا و کارامە کە بتوانن چاودێرییەکی کوالیتی بەرز پێشکەش بە نەخۆشان بکەن.

🎯 ئەرکی بەش

پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز و کرداری لە بواری پەرستاریدا، کە قوتابیان چەکدار دەکات بە زانیاری تیۆری و لێهاتووی کرداری پێویست بۆ چاودێری و ڕێنماییکردنی نەخۆشان، لەگەڵ چاندنی هەستی بەرپرسیارێتی پزیشکی و میهرەبانی.

دەرئەنجامەکانی فێربوون لە بەش

  1. پیشاندانی تێگەیشتنێکی دامەزراو لە بنەماکانی زانستی پەرستاری.
  2. ڕێنماییکردنی تاک و کۆمەڵگە بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشییەکان.
  3. چاودێریکردنی نەخۆشان بەپێی ڕێنماییەکانی پزیشکی پسپۆڕ.
  4. چاودێریکردنی نەخۆش دوای چاکبوونەوە یان دوای نەشتەرگەری پزیشکی.
  5. هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ نەخۆشەکاندا بە شێوەیەکی پیشەیی و میهرەبانانە.

📚 ڕێبازی خوێندن لە بەش

پرۆسەی بۆلۆنیا.

🌐 زمانی بەکارهاتوو لە بەش

زمانی ئینگلیزی

ماوەی خوێندن

  • ماوەی خوێندن لە بەشی پەرستاری (٢) ساڵی ئەکادیمییە (٤ سمستەر)، بە شێوەی خوێندنی تەواو کات.