پەرستاری فریاکەوتن
- پێناسەی بەش
- ئەنجومەنی بەش
- پرۆگرامی خوێندن - قۆناغی یەکەم
- پرۆگرامی خوێندن - قۆناغی دووەم
- کۆرس بووکی قۆناغی یەکەم
- کۆرس بووکی قۆناغی دووەم
پەرستارانی فریاکەوتن ڕۆڵێکی یەکلایکەرەوە هەیە لە چاودێری دەستبەجێ و ڕزگارکەری ژیان لەحاڵەتی ناکاوەکان بۆ نەخۆشەکان لە کاتی بارودۆخە سەختەکاندا کە پێشکەشیان دەکەن.
پەرستارانی فریاکەوتن لێهاتووانە لە ژینگە خێرا و پێشبینینەکراوەکاندا کاردەکەن، وەک یەکەی فریاکەوتن لەناو نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و سەنتەرە فریاگوزاریەکان دا. بەرپرسیارێتی سەرەکی ئەوان هەڵسەنگاندن و سەقامگیرکردنی ئەو نەخۆشانەیە کە بە چەندین باری لەناکاوی پزیشکییەوە دەگەن، لە برینداربوونی سووکەوە تا حاڵەتە فریاگوزارییە مەترسیدارەکان بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکە.
لە دۆخی فریاگوزاریدا، ئەوان لە نزیکەوە هاوکار و هاماهەنگن لەگەڵ هاوپیشەکانیان لەوانەش پزیشکان و پەرستاران و فریاگوزارانی سەرەتایی، بۆ پێشکەشکردنی چاودێریەکی کارا و کاریگەر. پەرستارانی فریاکەوتن بە باشی شارەزایان لە ڕێکارە پزیشکییە جیاوازەکان هەیە ، وەک بەکارهێنانی دەرمان و دابینکردنی چاودێری برین و چاودێری کردنی بارە نەخوازراوەکانی وەک شکان و سوتان، هەموو ئەمانە لە کاتێکدا کەبە خێرایی نەخۆشەکان بەپێی توندی بارودۆخەکانیان هەڵیاندەبژێرن.
قوتابیان/خوێندکاران لە بەشی پەرستاری فریاکەوتن ڕادەهێندرێن بە شێوازی پڕاکتیکی لەناو تاقیگە پێشکەوتووەکانی پەیمانگا و نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی بتوانن هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆشەکاندا بکەن، دەرچووانی بەشی پەرستاری فریاکەوتن دەتوانن لە نەخۆشخانە گشتی و تایبەتییەکاندا وەکو پەرستارانی فریاکەوتن کار بکەن.
- خوێندن بۆ ماوەی (٢) ساڵە دەرچووانی ئەم بەشە بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی زانستی لە بەشی پەرستاری فریاکەوتن وەردەگرن.
- دەرچووانی پۆلی (١٢) ئامادەیی لقی زانستی وەردەگیرێن
- کرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشک (قیست) دەدرێت پێی ڕێنمایی پەیمانگەمان.
| بەشی پەرستاری فریاکەوتن- پڕگرامی خوێندن لە قۆناغی یەکەم- سمستەری یەکەم (پایزە) | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ژمارە | ناوی بابەت بە زمانی کوردی | کاتژمێری پراکتیکی | کاتژمێری تیۆری | کرێدتی ECTS | جۆری بابەت | ژمارەی کۆد | |
| ١ | بنەماكانى پەرستاری I | ٤ | ٢ | ٧ | پسپۆڕی | EN101 | |
| ٢ | بنەماکانی توێكاری مرۆڤ | ٢ | ٢ | ٧ | پسپۆڕی | EN102 | |
| ٣ | مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی | ٢ | ٢ | ٦ | پسپۆڕی | EN103 | |
| ٤ | كارامەییەكانی زمانى ئينكليزى | ٢ | ٢ | ٥ | پسپۆڕی | ENT101 | |
| ٥ | کوردۆلۆژی | ٠ | ٢ | ٥ | گشتی | ENT102 | |
| کۆ | ١٠ | ١٠ | ٣٠ | ||||
| بەشی پەرستاری فریاکەوتن- پڕگرامی خوێندن لە قۆناغی یەکەم- سمستەری دووەم (بەهارە) | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ژمارە | ناوی بابەت بە زمانی کوردی | کاتژمێری پراکتیکی | کاتژمێری تیۆری | کرێدتی ECTS | جۆری بابەت | ژمارەی کۆد | |
| ١ | بنەماكانى پەرستاری II | ٤ | ٢ | ٧ | پسپۆڕی | EN201 | |
| ٢ | پشتگیری ژیانی بنەڕەتی | ٢ | ٢ | ٧ | پسپۆڕی | EN202 | |
| ٣ | فیزیۆلۆژی | ٢ | ٢ | ٦ | پسپۆڕی | EN203 | |
| ٤ | شارەزایی کۆمپیوتەر & ژیری دەستکرد | ٣ | ٠ | ٥ | هاریکار | ENT201 | |
| ٥ | کارامەیی ئەكادیمی | ١ | ٢ | ٥ | پسپۆڕی | ENT202 | |
| Total | ١٢ | ٨ | ٣٠ | ||||
| بەشی پەرستاری فریاکەوتن- پڕگرامی خوێندن لە قۆناغی دووەم- سمستەری یەکەم (پایزە) | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ژمارە | ناوی بابەت بە زمانی کوردی | کاتژمێری پراکتیکی | کاتژمێری تیۆری | کۆی کاتژمێر یەکەکان | جۆری بابەت | ژمارەی کۆد | |
| ١ | چاودێری پێش نەخۆشخانە | ٣ | ٢ | ٦ | پسپۆڕی | EN301 | |
| ٢ | نەشتەرگەری پزیشکی فریاگوزاری l | ٣ | ٢ | ٦ | پسپۆڕی | EN302 | |
| ٣ | چاودێری فریاگوزاری منداڵان | ٢ | ٢ | ٥ | پسپۆڕی | EN303 | |
| ٤ | فاڕماکۆلۆجی | ٢ | ٢ | ٥ | پسپۆڕی | EN304 | |
| ٥ | ڕەوشتی پیشەیی & دەروونزانی | ٠ | ٢ | ٤ | گشتی | EN305 | |
| ٦ | خۆراکزانی | ٠ | ٢ | ٤ | هاریکار | ENT306 | |
| کۆ | ١٠ | ١٢ | ٣٠ | ||||
| بەشی پەرستاری فریاکەوتن- پڕگرامی خوێندن لە قۆناغی دووەم- سمستەری دووەم (بەهارە) | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ژمارە | ناوی بابەت بە زمانی کوردی | کاتژمێری پراکتیکی | کاتژمێری تیۆری | کۆی کاتژمێر یەکەکان | جۆری بابەت | ژمارەی کۆد | |
| ١ | چاودێری فریاگوزاری ترۆما | ٣ | ٢ | ٧ | پسپۆڕی | EN401 | |
| ٢ | نەشتەرگەری پزیشکی فریاگوزاری ll | ٣ | ٢ | ٧ | پسپۆڕی | EN402 | |
| ٣ | چاودێری چڕ | ٢ | ٢ | ٦ | پسپۆڕی | EN403 | |
| ٤ | چاودێری فریاگوزاری منداڵبوون | ٢ | ٢ | ٥ | پسپۆڕی | EN404 | |
| ٥ | پڕۆژەی دەرچوون | ٢ | ١ | ٥ | گشتی | ENT405 | |
| کۆ | ١٢ | ٩ | ٣٠ | ||||