ژمێریاری

پوختەی بەش

وردەکارییەکانی بەش

1 / 7

i پێناسەی بەش

ژمێریاری پرۆسەی ڕێکخستن و پۆلێنکردنی کردارە داراییەکان و کورتکردنەوەیە، لە پێناو یارمەتیدانی پرۆژەی دامەزراوەکان و لە پێناو دەرکەوتنی زانینی داهاتی تایبەت و گشتی، هەروەها تێچووی بەدەستهێنانی ئەم داهاتانە و ئەو ئەنجامانەی کە بەدەستی دەهێنین لە پرۆژەکان و قازانج و زەرەر، و ئامادەکردنی لیستی دارایی و بودجەی گشتی لە کۆتایی ماوەی دارایی. ژمێریاری گرنگی زۆری هەیە بە تایبەت لە دروستبوونی پرۆژەی بچووک و کۆمپانیا تایبەتی و گشتییەکاندا، زۆربەی خاوەن پرۆژەکان لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان پێویستیان بە ژمێریار دەبێت بۆ زانینی قازانج و زەرەر و زانینی بودجەی تایبەتی خۆیان.

یەکێک لە مەرجەکانی پرۆسەی پیشاندنی ئاستی سەرکەوتوویی کۆمپانیا یان ڕێکخراو و بانکێک پەیوەستە بە هەبوونی کارمەندێکی ژمێریاری سەرکەوتوو.

بنەماکانی ژمێریاری و بەڕێوەبردن لە وانە سەرەکییەکانی ئەم بەشەن، لەگەڵ ئەوەشدا خوێندنی زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و بەکارهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر ڕەگەزی سەرەکی ژمێریارە سەرکەوتووەکانن.

لەم بەشە هەوڵی ڕۆشنبیرکردنی (قوتابیان – خوێندکاران)ی بەشی ژمێریاری دەدرێت بە زانستی مۆدێرنی بواری ژمێریاری بە شێوەیەکی گونجاو، کە هاوتەریبە لەگەڵ ژینگەی کاری وڵاتانی پێشکەوتوو و یەکانگیرە لەگەڵ خواستی بازاڕی کاری ناوخۆی وڵات.

قوتابیان – خوێندکاران لەم بەشە ئاشنا دەکرێن بەو تەکنیکیە ژمێریاریانەی کە لە کەرتی تایبەت بە زۆری بەکاردێن، وەک (ژمێریاری کۆمپانیاکان)، بۆ ئەوەی هەلی کاری زۆرتر بۆ دەرچووانی ئەم بەشە بڕەخسێنرێت لە کۆمپانیاکان.

  • دەرچووانى بەشى ژمێریاری لە پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت – تایبەت، بەپێى ڕێنمایەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پشکی خۆیان لە بەشى ژمێریاری هەیە و دەتوانن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەکالۆریۆس درێژە بە خوێندن بدەن.
  • دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی (زانستی، پیشەیی بازرگانی) لە دەوامی بەیانیان وەردەگیرێن.
  • کرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشک (قیست) دەدرێت بە پێی ڕێنماییەکانی پەیمانگاکەمان.

دیدی بەش

بوون بە یەکێک لە باشترین ناوەندەکانی پەروەردەی زانستی ژمێریاری لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی دەرچووانێکی شارەزا و کارامە کە بتوانن یارمەتیدەری کۆمپانیا و دامەزراوەکان بن لە بەڕێوەبردنی کاروباری داراییان.

🎯 ئەرکی بەش

پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز و کرداری لە بواری زانستی ژمێریاریدا، کە قوتابیان چەکدار دەکات بە زانیاری تیۆری و لێهاتووی کرداری پێویست بۆ ئامادەکردنی لیستی دارایی و بودجە و شیکردنەوەی قازانج و زەرەر، لەگەڵ خوێندنی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و بەکارهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر.

دەرئەنجامەکانی فێربوون لە بەش

  1. پیشاندانی تێگەیشتنێکی دامەزراو لە بنەماکانی زانستی ژمێریاری و بەڕێوەبردن.
  2. ئامادەکردنی لیستی دارایی و بودجەی گشتی لە کۆتایی ماوەی دارایی.
  3. بەکارهێنانی تەکنیکە ژمێریارییە بەکارهاتووەکان لە کەرتی تایبەت وەک ژمێریاری کۆمپانیاکان.
  4. بەکارهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بۆ ئەرکە ژمێریارییەکان.
  5. پەیوەندیکردن بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی لە بوارە ژمێریارییەکاندا.

📚 ڕێبازی خوێندن لە بەش

پرۆسەی بۆلۆنیا.

🌐 زمانی بەکارهاتوو لە بەش

زمانی کوردی

ماوەی خوێندن

  • ماوەی خوێندن لە بەشی ژمێریاری (٢) ساڵی ئەکادیمییە (٤ سمستەر)، بە شێوەی خوێندنی تەواو کات.