پیرۆزبێت دەرچوونتان

بەناوی دەستەی ئەمینداری و ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت پیرزبایەکی گەرم ئارستەی قوتابیان/خوێندکارانی دەرچووی سەرجەم بەشەڪانی پەیمانگەکەمان دەڪەین ، بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆتایی سمستەری دووەم – خولی یەڪەم زۆر خۆشحالین کەوا ئەمساڵیش پۆلێک لە دەرچووی ئامادە و راهێنراو دەنێرین بۆ بازاڕی کار بۆیە سەرکەوتنی ئێوە واتا سەرکەوتنی ئێمەهیوای سەرکەوتن بۆ ئەو قوتابیانەش دەخوازین کە نەیانتوانیوە نمرەی پێویست بەدەست بهێنن ، هیواخوازین لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم نمرەیەکی باش و سەرکەوتن بەدەست بهێنن .>

پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەهەماهەنگی کۆمپانیای سیراج هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولێکی بەخۆرایی بۆ قوتابیان/خوێندکارانی بەشی ژمێریاری

پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەهەماهەنگی کۆمپانیای سیراج هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولێکی بەخۆرایی بۆ قوتابیان/خوێندکارانی بەشی ژمێریاری بەمەبەستی زیاتر بەرەو پێشچوونی ئاستی زانستی قوتابیانمان دەربارەی سیستەمی تێچوو و هەروەها بەهێزکردنی سیڤی کەوا چۆن قوتابی بتوانێ کار بدۆزێتەوە لە داهاتوودا هەروەها کارکردن لە سەر سیستەمی تەکالیف و تێچووی ژمێریاری چەندەها بابەتی تر وەکوو سیستەمی باج و سیستەمی بازرگانی و میزانییە کە سەرجەم ئەم بابەتانە لە خولەکەدا بە قوتابیان ئاشنا دەکرێن شایەنی باسە لەکۆتایی خولەکەدا بروانامەی باوەڕپێکراوی کۆمپانیا بە قوتابیان دەبەخشرێت و بە پێی پێویستی کۆمپانیا قوتابیان وەردەگیرێنەوە  >

‎بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لەلایەن ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت

ئەمڕۆ شەممە 18-5-2024 بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە بەرێز(د.هەڤاڵ عثمان)و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان (م.رێباز خلیل خورشید) و یاریدەدەری لیژنەی تاقیکردنەوەکان (م.ئاسۆ هێمن ) سەرجەم هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەسەرکرانەوە بۆئەوەی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی ی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی یەکەم. لەکۆتایدا لیژنەی تاقیکردنەوەکانی پەیمانگا بەسەرکرانەوە ‎هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی ئازیز>

بەشی دەرمانسازی یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت

خوێندن لە بەشی دەرمانسازی خەونی سەدان و هەزاران کەسە لە سەرتاسەری جیهان گرنگی ئەم بەشە لە وەدایە مەبەست لێی ئامادەکردنی یاریدەدەری پزیشکی پسپۆرە لەبواری تەندروستی دەرمان بۆ ئەوەی خزمەت پێشکەش بە نەخۆشەکان بکەن (قوتابیان – خوێندکار ) کە ئەم بەشە تەواو دەکات دەبێتە خاوەن بڕوانامەی یاریدەدەری پزیشکی دەرمانساز، دەرچووانی ئەم بەشە لە کۆمەڵێک دەرفەتی جیاواز کاریان دەستدەکەوێت: دەرمانخانەی نەخۆشخانە گشتی و تایبەتییەکان – دەرمانخانەی تایبەت – کۆگای دەرمان – مەندوبی دەرمان – کۆمپانیای دەرمان و سەنتەرەکانی توێژینەوە بەشەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بریتین لە 1. ده‌رمانسازی 2. شیكاری نه‌خۆشیه‌كان 3.پەرستاری 4. كۆمپیوته‌ر و نیتوۆرك 5. زمانی ئینگلیزی 6. كارگێڕی كار 7. ژمێریاری 8. كاره‌با و میكانیك 9. ڕێنمایی كشتوكاڵ په‌یمانگەی ته‌كنیكی پایته‌خت- تایبه‌ت، له‌لایه‌ن گروپێكی پسپۆڕ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا له‌ماموستایان به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌هه‌مانكاتدا خاوه‌ن چه‌ندین تاقیگه‌ی زانستی و ئامێری پێشکەوتووە كه‌ خراوه‌ته‌ خزمه‌تی ته‌واوی به‌شه‌كانی په‌یمانگە. هه‌ولێر- شەقامی 100م -گه‌ڕه‌كی به‌هاری نوێ‌- پشت نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوا 07508567733 07508567744>

پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین

دوای پیشان دانی رەزامەندی و هەماهەنگی لەگەڵ هەریەک لە (سەنتەری میدیای پزیشکی، تاقیگەی سمارت و تاقیگەی کینگ) کەپێشوازیان کرد لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی شیکاری نەخۆشیەکان و ڕێنیشاندەریان بوون بە شێوەی گروپی بچوک بۆ زیاتر سوودمەند بوون، بەم بۆنەیەوە سەرۆک بەشی شیکاری نەخۆشیەکان (م. ئاسۆ هێمن) هەڵسا بە پێدانی سوپاس و پێزانینی پەیمانگە بۆ هەریەک لە تاقیگەکان و بەرز نرخاندنی هاوکاری و کارئاسانیەکانیان.  >

سەرۆکایەتی دەستەی ئەمینداری پێشوازی لە پسپۆڕی بەشی سرکردن کرد

سەرۆکی دەستەی ئەمینداری بەرێز (پ.ی.د سەردار محمدرشید) و ئەندامی دەستەی ئەمینداری بەڕێز (م.ئامانج یونس عثمان) پێشوازیان لە بەرێز ( د.وائل محمد علی العزاوی) پسپۆری بەشی سڕکردن کرد . شایەنی باسە لە سەردانەکەیدا باسی چەند بابەتێکی گرنگ لە بەرژەوەندی قوتابیان/خوێندکارانی بەشی تەکنیکی سڕکردن کرا لە کۆتای دا سوپاس و پێزانین و دیاری پەیمانگە لەلایەن سەرۆکی دەستەی ئەمینداری بەرێز (پ.ی.د سەردار محمدرشید) پێشکەش بە ناوبراو کرا.>