شیکاری نەخۆشییەکان

پوختەی بەش

وردەکارییەکانی بەش

1 / 7

i پێناسەی بەش

گرنگترین هۆکار بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان دەگەڕێتەوە بۆ خاڵێکی گرنگ، ئەویش دەستنیشانکردنی جۆر و قۆناغبەندی نەخۆشییە، ئەمەش لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێویستی بە پشکنین و بەڵگەی زانستییە. بۆ ئەو مەبەستەش بەشی شیکاری نەخۆشییەکان ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت و دەتوانێت ئەو کاراسانییە بۆ پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ دیاریکردنی نەخۆشی.

قوتابیان-خوێندکاران لەم بەشە بە ئامێری پێشکەوتووی پزیشکی ڕاهێنانیان پێدەکرێت و ڕادەهێنرێن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ستاندارد نەخۆشییەکان دەستنیشان بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە لەبەرچاو دەگیرێت کە پڕۆگرامەکانی خوێندن و ئەو سەرچاوانەی دەخوێنرێن بگونجێن لەگەڵ سیستەمی تەندروستی ناوخۆ و دەرەوە. دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن لە تاقیگەی نەخۆشخانە و کۆمەڵگە پزیشکییەکان دەوام بکەن.

  • دەرچووانى بەشى شیکارى نەخۆشییەکان لە پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت – تایبەت، بەپێى ڕێنمایەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پشکی خۆیان لە بەشى شیکارى نەخۆشییەکان هەیە و دەتوانن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەکالۆریۆس درێژە بە خوێندن بدەن.
  • دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی (زانستی) لە دەوامی بەیانیان وەردەگیرێن.
  • کرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشک (قیست) دەدرێت بە پێی ڕێنماییەکانی پەیمانگاکەمان.

★ دیدی بەش

بوون بە یەکێک لە باشترین ناوەندەکانی پەروەردەی زانستی شیکاری نەخۆشییەکان لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی دەرچووانێکی شارەزا و کارامە کە بتوانن یارمەتیدەری پزیشکی پسپۆڕ بن بۆ دیاریکردنی نەخۆشی و باشترکردنی چاودێری تەندروستی.

🎯 ئەرکی بەش

پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز و کرداری لە بواری زانستی شیکاری نەخۆشییەکاندا، کە قوتابیان چەکدار دەکات بە زانیاری تیۆری و لێهاتووی کرداری پێویست بۆ کارکردن لە تاقیگەکان و دیاریکردنی نەخۆشییەکان بە شێوەیەکی ستاندارد، لەگەڵ چاندنی هەستی بەرپرسیارێتی پزیشکی.

✓ دەرئەنجامەکانی فێربوون لە بەش

  1. پیشاندانی تێگەیشتنێکی دامەزراو لە بنەماکانی زانستی شیکاری نەخۆشییەکان.
  2. بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتووی پزیشکی بۆ دیاریکردنی نەخۆشییەکان بە شێوەیەکی ستاندارد.
  3. کارکردن لە تاقیگەی نەخۆشخانە و کۆمەڵگە پزیشکییەکان بەپێی ستانداردەکانی سەلامەتی.
  4. شیکردنەوەی بەڵگە زانستییەکان بۆ یارمەتیدانی پزیشکی پسپۆڕ لە دیاریکردنی نەخۆشی.
  5. بەکارهێنانی پڕۆتۆکۆلە پزیشکییەکان بەگوێرەی سیستەمی تەندروستی ناوخۆ و دەرەوە.

📚 ڕێبازی خوێندن لە بەش

پرۆسەی بۆلۆنیا.

🌐 زمانی بەکارهاتوو لە بەش

زمانی ئینگلیزی

⌛ ماوەی خوێندن

  • ماوەی خوێندن لە بەشی شیکاری نەخۆشییەکان (٢) ساڵی ئەکادیمییە (٤ سمستەر)، بە شێوەی خوێندنی تەواو کات.