• : 2023-01-11
  • : 764 جاربینراوە
سەرۆکایەتی بەشی تەکنیکی سرکردن هەڵسا بە رێکخستنی سمینارێک بۆ قوتابيان/خوێندکارانی قۆناغی يەكەم
هاوکات سیمینارەکەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بەش و مامۆستایان له لایەن بەرێز(د. ئارام فاخر رسول) پسپۆری سرکردن بۆ قوتابیان/خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئەنجامدرا
لە میانەی بەڕێوەچوونی سیمینارەکەدا باس لە یاساو رێساکانی پەیمانگە لە چوارچێوەی ڕینماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هەروەها ئاشناکردنی بەشی سڕکردن و تەواوی پەیمانگە و ڕوونکردنەوەی کار و چالاکیەکانی پەیمانگا بۆ قوتابیان/خوێندکاران باسکرا،کە ئەمەش دەبێتە کار ئاسانی بۆ قوتابیان لە ماوەی دوو ساڵی خوێندنیان
شایەنی باسە پەیمانگەکەمان بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2022-2023 دوو بەشی گرنگی کردەوە ئەویش بەشەکانی ( تەکنیکی سڕکردن و پەرستاری فریاکەوتن) بوو کە یەکێکن لە بەشە گرنگەکانی کۆمەڵگەکەمان
لەکۆتای سیمینارەکەدا لەلایەن بەرێز ( م.ئامانج یونس عثمان ) ئەندامی دەستەی ئەمینداری پەیمانگە سوپاس و پێزانین و دیاری لۆگۆی پەیمانگە پێشکەش بە (د. ئارام فاخر رسول) کرا
هیوای ئایندەیەکی گەش و پڕ زانست تان بۆ دەخوازین.