• : 2022-11-14
  • : 386 جاربینراوە
سەرۆكایەتی دەستەی ئەمینداران و راگرایەتی پەیمانگەی تەكنیكی پایتەخت بەبۆنەی دەرچووانی خولی (شەشەم) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیانی دەرچوو و خانەوادەی دەرچووانی خۆشەویست دەكەین،هیوای داهاتوویەكی گەش لە ژیانی داهاتوویان بۆ دەخوازین،هیوا خوازین بەو زانست و زانیاریەی كەوا لە دوو ساڵی خوێندن وەرتان گرتووە رێگای داهاتووتان پێ رۆشن بكەنەوە.
لەمیانەی بەرێوەچوونی مەراسیمەکە خەڵات بەسەر سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی پەیمانگە و سێ یەکەمی سەر ئاستی بەشەکان دابەشکرا ، هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەڕیز (کاوە عمر) بەرێوبەری یەکەی خزمەتگوزاری پەیمانگەکەمان کرا.
پیرۆزتان بێت و هیوای داهاتوویەکی گەش بۆ سەرجەم قوتابیانی ئازیز.