- : 2022-11-01
- : 534 جاربینراوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1-11-2022 پەیمانگەکەمان هەڵسا بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ نەخۆشخانەی پاکی ، هاوکات گەشتەکە بەسەرپەرشتی دکتۆر ( ئومێد عبێد شوانی) بۆ قوتابیان/خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی دەرمانسازی ئەنجام درا.
شایەنی باسە لەم گەشتەدا قوتابیان/خوێندکاران ئاشنا کران بە سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانە وەک (بەشی فریاکەوتن،دەرمانخانە ، کیمیایی و چاندنی گورچیلە ، چارەسەری سرووشتی ، شوێنی مانەوەی نەخۆش )دواتر لەلایەن (د.ئومێد عبێد) چەند زانیاریکی گرنگی پزیشکی پێشکەش بە قوتابیان کرا دەربارەی چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ نەخۆش وکەس کاری نەخۆش
لە کۆتایدا کارتێکی نەخۆشخانە درا بە قوتابیەکانمان و داشکانی تایبەتیان بۆ کرا لەکاتی چونیان بۆ نەخۆشخانەی ناوبراو .






لێدوانەکەت بنوسە