• : 2022-10-18
  • : 332 جاربینراوە
لەمیانەی سەردانەکەیاندا لەلایەن سەرۆکی دەستەی ئەمینداری بەرێز ( پ.ی.د سەردار محمدرشید ) هەریەک لە ئەندامانی دەستەی ئەمینداری بەرێزان (م،ئامانج یونس – م.هاوژین احمد ) و ڕاگرایەتی پەیمانگە پێشوازییان لێکرا
شایەنی باسە لێژنەکە پێکهاتبوون لە هەریەک لەبەڕێزان :
١- د.ئامانج – ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٢- د. ئەمیر -ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٣- د. خطاب – بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون.
٤- م . سەرتیپ – بەرێوبەری خوێندنی باڵا
هاوکات لە میانەی سەردانەکەیاندا کە بۆ مەبەستی هەڵسەنگاندنی پەیمانگەکەمان بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وە بەشێوەی مەیدانی سەرجەم هۆڵەکانی خوێندن و بەشەکانی پەیمانگەو تاقیگە پزیشکیەکان و تاقیگەکانی کۆمپیوتەریان بەسەرکردەوە.