• : 2022-09-25
  • : 323 جاربینراوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 25-9-2022 بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرۆک بەشەکانی پەیمانگە و بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەکەمان ،سیمینارێک لەلایەن بەرێز (م. عمر محمود فەقێ ) لەژێر ناونیشانی ( چۆن هزرمان فراوان بکەین ) ئەنجامدرا.
هاوکات سیمینارەکە لەلایەن بەشێك لە قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان رێکخراوبوو ، بۆ سەرجەم قوتابیان/خوێندکارانی پەیمانگەکەمان
هەر لەمیانەی بەرێوە چوونی سیمینارەکە کۆمەڵێک بابەتی هزری گرنگ و ڕاو بۆچوون لە نیوان قوتابیان و مامۆستای ناوبراو تاووتوێکران
لەکۆتایدا لۆگۆی پەیمانگە وەکو دیاری لەلایەن بەڕێز (د.هەڤاڵ عثمان) وەکو دیاری بەخشرایە بەڕێز (م.عمر محمود فەقێ ).