• : 2022-06-09
  • : 395 جاربینراوە
ئەمرۆ پێنج شەممە 2022/6/9 بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی ئەمینداری پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەرێز (پ.ی.د سەردار محمدرشید) و ئەندامی دەستەی ئەمینداری پەیمانگە بەرێز (م.ئامانج یونس عثمان ) و ڕاگری پەیمانگە بەرێز (پ.ی.د سەرهەنگ قادر سورچی) سەردانێکیان بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجام دا .
لەمیانەی سەردانەکەی ئەمڕۆدا لایەن بەڕێز (پ.ی.د.ئیدریس محمد هەرکی) سەرۆکی نوێی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازیان لێکرا ،
شایەنی باسە سەردانەکەی ئەمڕۆ بەمەبەستی پیرۆزبایکردن لە سەرۆکی زانکۆی ناوبراو ئەنجام درا .
لە کۆتایدا گوڵ و دیاری پەیمانگە بەخشرایە بەرێزیان.