• : 2022-05-17
  • : 408 جاربینراوە
ئەمرۆ دووشەممە 2022/5/16 راگرایەتى پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێرى کرد .
سەردانەکەی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە بەڕێز(پ.ی.د سەرهەنگ قادر سورچی) ئەنجام درا لە لایەن بەڕێز (د.چەتۆ محمد امین) بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەولێر بەوەکالەت پێشوازیان لێکرا
شایانی باسە لەسەردانەی ئەمڕۆدا کۆمەلێک پرسی گرنگ تاوتوێکرا بەتایبەت مەشقی هاوینەی قوتابیانی بەشە پزیشکیەکانی پەیمانگەکەمان لەنێو نەخۆشخانە گشتیەکان ، بەهەماهەنگی و پاڵپشتی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر
لە کۆتایدا دیاری پەیمانگە بەخشرایە بەڕێزیان و هەروەها ـ بەڕێز(م. بارزان ) بەڕێوبەری کارگێڕی و بەرێز (م. ساڵح )بەرپرسی بەشی پەرستاری لەبەڕێوبەرایەتی تەندرووستی هەولێر .