• : 2022-05-13
  • : 633 جاربینراوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2022/5/12 سیمپۆزیۆمێک سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی کە لەلایەن کۆمەڵەی زانستی پەرستارانی کورستان ڕێکخرابوو بە سپۆنسەری پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت سیمپۆزیۆمەکە بەڕێوەچوو
هاوکات پانێڵەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.سامان بەرزنجی) وەزیری تەندووستی هەرێمی کورستان و بەڕێز (پ.ی.د.سەردار محمد ڕەشید) سەرۆکی دەستەی ئەمینداری و بەڕێزان (م .ئامانج یونس ـ م.هاوژین احمد) ئەندامانی دەستە هەروەها بەڕێز (پ.ی.د سەرهەنگ قادر سوورچی ) ڕاگری پەیمانگە و سەرۆکی کۆمەڵەی زانستی پەرستارانی کوردستان و کومەڵێک لەبەڕێزان و دکتۆرانی تەندرووستی هەرێم پانێڵەکە بەڕێوەچوو
لەمیانەی بەڕێوەچوونی پانێڵەکە کۆمەڵێک پرسیارو بابەتی گرنگ و پەیوەست بە یەکە تەندرووستیەکان ڕۆڵی پەرستاران لەنەخۆشخانەکان لەلایەن وەزیری تەندرووستی هەرێم وە تاوتوێکرا
لەکۆتای پانێڵەکەدا دیاری کۆمەڵەی زانستی پەرستاران و دیاری پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت پێشکەش بە ئامادەبووان کرا
هەروەها لەلایەن قوتابیانی بەشی پەرستاری پەیمانگەکەمانەوە کۆمەڵێک پشکنین سەبارەت بە پەستانی خوێن و کێش کۆمەڵێک پشکنیکی تر لەلایەن قوتابیانەوە بۆ ئامادەبووان ئەنجام درا.