• : 2021-12-05
  • : 624 جاربینراوە
ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٥ پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت-تایبەت گەشتێکی زانستی رێکخست بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێری کار بۆتەلاری پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆک بەشی کارگێری کار (م.رێباز خلیل خورشید)و (م.شێروان جلیل احمد) لەم گەشتەدا قوتابیان ئاشنا کران بە دام و دەزگای میری وە هەروەها هەلسەنگاندنی بەش و یەکەکان لەرووی کارگێرییەوە وە ئاشناکردنی قوتابیان بە بەندو یاساکانی تایبەت بە دارایی گشتی لە کۆتایی گەشتەکە دیاری پەیمانگە پێشکەش بە بەشی پرۆتۆکۆلی دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا لەلایەن (م.رێباز خلیل خورشید).