• : 2021-11-16
  • : 451 جاربینراوە
ئەمڕۆ سێشەممە 16-11-2021 لەدرێژەی کاروچاڵاکیە زانستیەکانمان، پەیمانگەکەمان هەڵسا بە ڕێکخستنی گەشتێکی زانستی بەسەرپەرشتی( د. علی طاهر) سەرۆک بەشی پەرستاری بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری.
هەر لە درێژەی سەردانەکەی ئەمڕۆدا (د.گۆران ابوبکر) مامۆستا بەشی پەرستاری لە زانکۆی هەولێری پزیشکی/کۆلێژی پەرستاری هەڵسا بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەگەڵ فێرخوازانی قۆناغی چوار لە کۆلێژی پەرستاری دەربارەی گرنگی و پیرۆزی پیشەی پەرستار و پەرستاری.
ئامانج لەم گەشتەدا بۆ زیاتر ئاشنابوونی قوتابیانە بەژینگەی دەرەوەی پەیمانگە تاوەکو قوتابیان/خوێندکاران زیاتر بەرچاوڕوون بن و ئاشنای بەشی پەرستاری زانکۆکان بن بۆ ئەوەی لەداهاتوودا زیاتر پەرە بە زانستەکەیان بدەن.
ئێمە وەکو پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت هەمیشە لەهەوڵی ئەوەداین زۆرترین چالاکی زانستی بەشێوەی مەیدانی ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی فێرخوازان تەواو ئامادەبن بۆ داهاتوویان و بازاڕی کار.