• : 2021-11-15
  • : 551 جاربینراوە
راگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی هەولێری پزیشکی بەرێزان( پرۆفیسۆر دکتۆر نورەدین سەرۆکی زانکۆ و بەرێز پرۆفیسۆری یاردەدەر دکتۆر کامەران یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ ) پێشوازی لێکرا
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 15_11_2021 ڕاگری پەیمانگە بەڕێز (پ.ی.د. سەرهەنگ قادر سورچی ) و بەئامادەبوونی بەشێک لەسەرۆک بەشەکانی پەیمانگە سەردانی زانکۆی هەولێری پزیشکی کرا هاوکات سەردانەکەی ئەمڕۆ بەمەبەستی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی قوتابیان ئەنجام درا
هەروەها جەخت لەسەر خاڵێکی گرنگ کرا ئەویش قوتابیان /خوێندکاران بتوانن لەداهاتوو دا درێژە بەخوێندن بدەنەوە لەتایبەتمەندیەکانی خۆیان لەم زانکۆیە
لەکۆتای دا سوپاس و پێزانین و لۆگۆی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت وەکو دیاری پەیمانگە پێشکەشی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەری سەرۆکی زانکۆ کرا.