• : 2021-10-20
  • : 626 جاربینراوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 20_10_2021 سەرۆکی دەستەی ئەمینداری بەڕێز (د.سەردار محمدرشید ) و بەئامادەبوونی ئەندامی دەستەی ئەمینداری و ڕاگری پەیمانگە سەردانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی کرا
هاوکات سەردانەکەی ئەمڕۆ بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکی زانکۆی ناوبرا بەڕێز (د.ئەمین صالح محمد) بەبۆنەی دەست بەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکایەتی زانکۆدا
شایەنی باسە لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئامادەکاری بۆ ڕێکەوتن لەنێوان پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت و زانکۆی لوبنانی فەرەنسی کرا لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر چەند خاڵێکی ئەکادیمی گرنگ لەبەرژەوەندی قوتابیان/خوێندکاران تاوتوێکرا
لەکۆتای دا لۆگۆی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت وەکو دیاری پەیمانگە پێشکەشی سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی کرا.