• : 2021-09-28
  • : 707 جاربینراوە
پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت وەکو یەکەمین پەیمانگە لە شاری هەولێر هەفتانە یەکێک لە وانە پراکتیکیەکانی بەشی پەرستاری لە نێو نەخۆشخانە ئەنجام دەدات
بۆ ساڵی نوێی خوێندن پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەهەماهەنگی لەگەڵ سێ نە خۆشخانەی تایبەت هەفتانە وانەی Adult Nursing-Clinic لە بەشی پەرستاری لەنێو نەخۆشخانە بەشێوازی پراکتیکی ئەنجام دەدات
هاوکات ئەم ڕێگایە یەکێکە لە شێوازە ئاست بەرزەکانی خوێندن ئەمەش بۆ زیاتر سوود گەیاندنە بەقوتابیانی بەشی پەرستاری بۆ ئەوەی بەشێوازی مەیدانی چالاکیە زانستیەکان ئەنجام بدەن و ڕاهێنان لەسەر بابەتە پراکتیەکان و چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆشەکان ئەنجام بدەن
شایەنی باسە پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت وەکو یەکەمین پەیمانگە لە شاری هەولێر توانیویەتی یەکێک لە وانەکانی بەشی پەرستاری هەفتانە لەنێو خودی نەخۆشخانە ئەنجام بدات.
+