• : 2021-09-07
  • : 35 جاربینراوە
بەشی کارەبا و میکانیک
تەکنەلۆجیا و کارەبا و میکانیک لە زانستی نوێدا تێکهەڵکێشن لە پرۆسەی پەرەپێدانی ژێرخانی سێکتەرە ئابووری و داراییەکان بۆیە لە سەرکەوتنی هەر هانگاوێکی سەردەمی نوێ بۆ گۆڕانکاری و بەرەو پێشچوونەکان لە کەرتی کارەبا و میکانیک بگەڕێ
دەرفەتەکانی کارکردن بۆ دەرچووانی ئەم بەشە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە ، لەبەرئەوەی تێگەیشتن بۆ بازاڕی نوێی بەبەردەوام گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت و بەشێکی گرنگی پەیوەستە بە پێشکەوتنە خێراکانی جیهان کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە گۆڕانکاریەکان هەیە لە بواری کارەبا و میکانیک
(قوتابیان – خوێندکاران ) لەم بەشە بە تازەترین زانستەکانی کارەبا و میکانیک ئاشنا دەکرێن و بەباشترین ئامێرەکانی سەردەم و بەشداریکردنی مەیدانی قوتابیان – خوێندکاران لە شوێنەکانی کار ڕادەهێنرێن بۆ کارکردن لە بازاڕی کار