• : 2021-09-07
  • : 61 جاربینراوە
ئینگلیزی زمانی دەزگا ئەکادیمیەکانە و بەهێزترین زمانی لەیەک تێگەیشتن و خستنەڕووی زانیاری و زانست و توێژینەوەکانە، لەئێستادا بەزمانی بزنس و بازاڕی کار دادەنرێت و دوای پسپۆڕی بە مەرجی سەرەکی دەسکەوتنی کار دادەنرێت، لە زۆربەی وڵاتان هەوڵی ئەوە دەدرێت ببێتە زمانی دووەم لە دوای زمانی دایک
زمانی ئینگلیزی پێویستیەکی سەرەکییە بۆ دەزگا پەروەردەییەکان و بازرگانی ودەزگای زانیاریەکان ، بۆیە هەر کەسێک ئاستی ئەکادیمی زمانەوانی ئینگلیزی وەک پێویست بێت دەرفەتەکانی کاری زیاتر بەڕوودا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی وەک مامۆستا یان کارمەندی کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان و وەرگێڕ کار بکات