پێشانگای فۆتۆگرافی
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 2022/2/9 پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لەپەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بۆ فۆتۆگرافەری کورد (هونەر ساڵەیی) کرایەوە پێشانگاکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی ئەمینداری بەڕێز (پ.ی.د سەردار محمدرشید) ئەندامانی دەستەی ئەمنیداری هەریەک لەبەڕێزان (م.ئامانج یونس عثمان ـ م هاوژین ئەحمەد) ڕاگری پەیمانگە بەڕێز (پ.ی.دسەرهەنگ قادر سورچی ) سەرجەم سەرۆک بەشەکانی پەیمانگا پێشانگاکە بەڕێوەچوو هاوکات ساڵانە ئەم جۆرە چالاکی و پێشانگایانە لەپەیمانگەکەمان بەڕێوە دەچێت ، ئامانج لە ئەنجام دانی ئەم جۆرە چالاکیانە ناساندنی سرووشتی جوانی کوردستانە بۆ قوتابیان /خوێندکاران لەکۆتایدا لەلایەن سەرۆکی دەستەی ئەمینداری بەڕێز (پ.ی.د سەردار محمدرشید)سوپاس و پێزانین بەخشرایە بەڕێز (هونەر ساڵەیی).>
بەشی شیکاری نەخۆشیەکان (وانەی کرداری)
وانەی (کرداری) گرینگیەکی تایبەتی هەیە لە تێگەیشتن و فێربوون لە زانستی پزیشکیدا ، پەیمانگەکەمان گرنگیەکی زۆر بە وانە کرداریەکان دەدات بۆ ئەوەی قوتابیان/خوێندکاران شارەزایی تەواوی بوارەکان بن لە بەشەکەی خۆیان بۆیە هەمیشە لە هەوڵێ ئەوەداین باشترینتان پێشکەش بکەین قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان لە بابەتی ( کیمایی گشتی ) هەڵسان بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی (Preparation and Standardization Of 0.1M hydrocholoric acid (HCI) by using Standard sodium carbonate ) بە بەکارهێنانی (Indicator Methyl Orange ) .>
دابەشکردنی خەڵات بەسەر سێ یەکەمەکانی بەش
ئەمڕۆ شەممە 22-1-2022 بە ئامادەبوونی ئەندامی دەستەی ئەمینداری بەرێز (م.ئامانج یونس عثمان ) ڕاگری پەیمانگە بەرێز (د.سەرهەنگ قادر سورچی) سەرجەم سەرۆک بەشەکان و بەشێک لە مامۆستایان لە لایەن پەیمانگەکەمانەوە – پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت .سێ یەکەمەکانی سەرجەم بە شەکانی پەیمانگە خەڵات کران لێرەوە سوپاسێکی تایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکەین کەهەمیشە پاڵپشتمان بوونە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی قوتابیان/خوێندکاران لە پەیمانگەکەمان.>
قۆناغی دووەمی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان
ئەمڕۆ شەممە 15-1-2022 خوێندنی وانەی (ABO Blood group test) دیاریکردنی جۆرەکانی خوێن بە شێوازی پراکتیکی لە لایەن قوتابیان/خوێندکاران ئەنجام درا.>
خەڵاتی ڕێزڵێنان پێشکەش بە قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت کرا
لەمیانەی بەشداریکردنی بەشێک لە قوتابیان/خوێندکارانی گشت بەشە پزیشکیەکانی پەیمانگەکەمان لە ماراسۆن و ژیندرۆستی کە لەلایەن ڕێکخراوی گاید ڕێکخرا بوو ,سەرجەم بەشداربووان ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا هاوکات قوتابیانمان بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بەشداربوون لەم چالاکیە کەئەمەش بەشێکە لەخزمەتی مرۆڤایەتی و سوود گەیاندن بەکۆمەڵگا ، ئێمە وەکو پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت هەمیشە لەهەوڵی ئەوە داین قوتابیانمان هان بدەین بۆ زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی لەکۆتایدا لەلایەن ڕێکخراوی نابراو خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە گشت بەشداربووان.>
بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 15-12-2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی ئەمینداری بەرێز (پ.ی.د سەردار محمدرشید )بەهەماهەنگی ڕاگری پەیمانگە بەرێز(پ.ی.د.سەرهەنگ قادر سورچی)سەرجەم هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەسەرکرانەوە بۆئەوەی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان هەروەها ستافی لیژنەی تاقیکردنەوەکان و یەکەکانی پەیمانگە بەسەرکرانەوە هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی ئازیز.>
پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین
دوای پیشان دانی رەزامەندی و هەماهەنگی لەگەڵ هەریەک لە (سەنتەری میدیای پزیشکی، تاقیگەی سمارت و تاقیگەی کینگ) کەپێشوازیان کرد لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی شیکاری نەخۆشیەکان و ڕێنیشاندەریان بوون بە شێوەی گروپی بچوک بۆ زیاتر سوودمەند بوون، بەم بۆنەیەوە سەرۆک بەشی شیکاری نەخۆشیەکان (م. ئاسۆ هێمن) هەڵسا بە پێدانی سوپاس و پێزانینی پەیمانگە بۆ هەریەک لە تاقیگەکان و بەرز نرخاندنی هاوکاری و کارئاسانیەکانیان.>
ئەنجام دانی گەشتێکی زانستی بۆ بانکی فیدراڵی
ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 2021/12/6 پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت-تایبەت گەشتێکی زانستی رێکخست بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی ژمێریاری بۆ بانکی فیدراڵی هاوکات گەشتەکە بەسەرپەرشتی سەرۆک بەشی ژمێریاری (م. ماردین سەمیر ) و (د. شەهلە عبدالواحد ) ئەنجام درا لەم گەشتەدا قوتابیان ئاشنا کران بە چۆنیەتی بەرێوەچوونی بانکی و سیستەمی بانکی هەروەها هەلسەنگاندنی بەش و یەکەکان لەرووی کارگێری و دارایی سیستەمی بانک .>
ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ پەرلەمانی کوردستان
ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٥ پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت-تایبەت گەشتێکی زانستی رێکخست بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێری کار بۆتەلاری پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆک بەشی کارگێری کار (م.رێباز خلیل خورشید)و (م.شێروان جلیل احمد) لەم گەشتەدا قوتابیان ئاشنا کران بە دام و دەزگای میری وە هەروەها هەلسەنگاندنی بەش و یەکەکان لەرووی کارگێرییەوە وە ئاشناکردنی قوتابیان بە بەندو یاساکانی تایبەت بە دارایی گشتی لە کۆتایی گەشتەکە دیاری پەیمانگە پێشکەش بە بەشی پرۆتۆکۆلی دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا لەلایەن (م.رێباز خلیل خورشید).>