سەرۆکایەتی دەستەی ئەمینداری پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت پیرۆزبایی لە دەرچووان دەکات

سەرۆكایەتی دەستەی ئەمینداران و راگرایەتی پەیمانگەی تەكنیكی پایتەخت بەبۆنەی دەرچووانی خولی (چوارەم و پێنجەم) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیانی دەرچوو و خانەوادەی دەرچووانی خۆشەویست دەكەین. هیوای داهاتوویەكی گەش لە ژیانی داهاتوویان بۆ دەخوازین، هیوا خوازین بەو زانست و زانیاریەی كەوا لە دوو ساڵی خوێندن وەرتان گرتووە رێگای داهاتووتان پێ رۆشن بكەنەوە. هاوکات لەمیانەی بەرێوەچوونی مەراسیمەکە خەڵات بەسەر سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی پەیمانگە و سێ یەکەمی سەر ئاستی بەشەکان دابەشکرا ، پیرۆزتان بێت و هیوای داهاتوویەکی گەش بۆ سەرجەم قوتابیانی ئازیز>

گەشتی زانستی قوتابیان/خوێندکارانی بەشی دەرمانسازی

ئەمڕۆ سێشەممە 1-11-2022 پەیمانگەکەمان هەڵسا بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ نەخۆشخانەی پاکی ، هاوکات گەشتەکە بەسەرپەرشتی دکتۆر ( ئومێد عبێد شوانی) بۆ قوتابیان/خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی دەرمانسازی ئەنجام درا. شایەنی باسە لەم گەشتەدا قوتابیان/خوێندکاران ئاشنا کران بە سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانە وەک (بەشی فریاکەوتن،دەرمانخانە ، کیمیایی و چاندنی گورچیلە ، چارەسەری سرووشتی ، شوێنی مانەوەی نەخۆش )دواتر لەلایەن (د.ئومێد عبێد) چەند زانیاریکی گرنگی پزیشکی پێشکەش بە قوتابیان کرا دەربارەی چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ نەخۆش وکەس کاری نەخۆش لە کۆتایدا کارتێکی نەخۆشخانە درا بە قوتابیەکانمان و داشکانی تایبەتیان بۆ کرا لەکاتی چونیان بۆ نەخۆشخانەی ناوبراو .>

سەردانیکردنی لیژنەی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ پەیمانگەکەمان

لەمیانەی سەردانەکەیاندا لەلایەن سەرۆکی دەستەی ئەمینداری بەرێز ( پ.ی.د سەردار محمدرشید ) هەریەک لە ئەندامانی دەستەی ئەمینداری بەرێزان (م،ئامانج یونس – م.هاوژین احمد ) و ڕاگرایەتی پەیمانگە پێشوازییان لێکرا شایەنی باسە لێژنەکە پێکهاتبوون لە هەریەک لەبەڕێزان : ١- د.ئامانج – ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ٢- د. ئەمیر -ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ٣- د. خطاب – بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون. ٤- م . سەرتیپ – بەرێوبەری خوێندنی باڵا هاوکات لە میانەی سەردانەکەیاندا کە بۆ مەبەستی هەڵسەنگاندنی پەیمانگەکەمان بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وە بەشێوەی مەیدانی سەرجەم هۆڵەکانی خوێندن و بەشەکانی پەیمانگەو تاقیگە پزیشکیەکان و تاقیگەکانی کۆمپیوتەریان بەسەرکردەوە.>

سیمینار

بە ئامادەبوونی سەرۆک بەشی کارگێری کار (م.رێباز خلیل خورشید)قوتابیان/خوێندکارانی قوناغی دووەمی بەشی کارگێری کار هەڵسان بە ئەنجامدانی دوو سیمنار لەلایەن قوتابیانی بەشەکە لە بابەتی پێشەنگکاری هاوکات سیمینارەکە بە ناونیشانی دوو کەسایەتی پێشەنگکار لە ناوچەکەو دەرەوە ئەوانیش(بیل گەیتس و احمد اسماعیل نانەکەلی)کە قوتابیان تیشکیان خستە سەر بیرۆکەو پلانەکانیان کە چۆن لە سەرەتاوە تاکو ئێستا کاریان کردووە وە چۆن بونەتە پێشەنگ بۆ خۆیان و دەوروبەریان.>

هونەری فراونکردنی هزر !

ئەمڕۆ یەکشەممە 25-9-2022 بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرۆک بەشەکانی پەیمانگە و بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەکەمان ،سیمینارێک لەلایەن بەرێز (م. عمر محمود فەقێ ) لەژێر ناونیشانی ( چۆن هزرمان فراوان بکەین ) ئەنجامدرا. هاوکات سیمینارەکە لەلایەن بەشێك لە قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان رێکخراوبوو ، بۆ سەرجەم قوتابیان/خوێندکارانی پەیمانگەکەمان هەر لەمیانەی بەرێوە چوونی سیمینارەکە کۆمەڵێک بابەتی هزری گرنگ و ڕاو بۆچوون لە نیوان قوتابیان و مامۆستای ناوبراو تاووتوێکران لەکۆتایدا لۆگۆی پەیمانگە وەکو دیاری لەلایەن بەڕێز (د.هەڤاڵ عثمان) وەکو دیاری بەخشرایە بەڕێز (م.عمر محمود فەقێ ).>

سەردانیکردنی قوتابیان/خوێندکارانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان لە لایەن سەرپەرشتیاری زانستی

بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی مەشقی هاوینەی قوتابیان/خوێندکاران لەلایەن (م.ئاسۆ هێمن)سەرۆک بەشی شیکاری نەخۆشیەکان و مامۆستایان بەشێک لە قوتابیان بەسەرکرانەوە هاوکات پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت-تایبەت ساڵانە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی قوتابیان بوە بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینەیان لەهەمان کاتدا بۆ مەشقی هاوینە قوتابیەکانمان دەنێرین بۆ تاقیگەکان بۆ ئەوەی بەشێوازی پراکتیک زیاتر ڕاهێنان بکەن لەسەر پسپۆڕیەکەی خۆیان.>