• : 2024-05-25
  • : 177 جاربینراوە

ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیان/خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشەکانی (شیکاری نەخۆشیەکان و کارگێڕی کار و ژمێریاری )بە سەرپەرشتی بەرپرسی کار و چاڵاکیەکانی پەیمانگا (م. هۆگر محمد) و بەشێک لە سەرۆک بەشەکانی پەیمانگاکەمان و چەند مامۆستایەکی بەشی ناوبراو بۆ زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ئەنجام درا هاوکات لەلایەن بەڕێز (م. هۆشیار دەربەندی) و ستافی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی پێشوازی لە قوتابیان/خوێندکاران کرا وە لە سیمینارێکدا لە لایەن مامۆستای ناوبراو کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و بەسوود پێشکەش بەقوتابیان/خوێندکاران کرا. ئامانج لەم گەشتەدا ئاشنا بوونی قوتابیان/خوێندکارانە بە ژینگەی زانکۆ