• : 2024-05-25
  • : 169 جاربینراوە

ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی ژمێریاری بەهەماهەنگی سەرۆک بەشی ژمێریاری بەڕێز(م.ماردین سەمیر) بەڕێز(م.ئارام فەرهاد) مامۆستای بابەت بۆ دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا هاوکات لەلایەن بەڕێز سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان بەڕێز (د. ئەحمەد ئەنوەر ) و(د.عدنان عبدالله رشید) بەرێوەبەری گشتی دەستەی دەسپاکی هەرێم پێشوازیان لە قوتابیان/خوێندکاران کرا و کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و بەسوود پێشکەش بەقوتابیان/خوێندکاران کرا. ئامانج لەم گەشتەدا ئاشنا بوونی قوتابیانە بە کاروباری دامەزراوە و ئاشنابوونیان بە ژینگەی دامەزراوەکان لەکۆتایدا سوپاس و پێزانین و دیاری پەیمانگا پێشکەش بەهەریەک لەبەڕێزان (د. ئەحمەد ئەنوەر ) و(د.عدنان عبدالله) کرا.