• : 2024-05-25
  • : 170 جاربینراوە

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێک تایبەت بە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە هاوکات بەئامادەبوونی ئەندامی دەستەی ئەمینداری بەڕێز ( م.هاوژین احمد) و سەرجەم سەرۆک بەش و بەشیک لە مامۆستایان و قوتابیان سیمپۆزیۆمەکە ئەنجام درا سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن هەریەکە لەبەڕێزان ( د. ئۆمێد عبێد شوانی ـ د. سەردار قادر ـ د. ئاراس عثمان) پێشکەشکرا لەکۆتای سیمپۆزیۆمەکەدا سوپاس و پێزانین لەلایەن دەستەی ئەمینداری پێشکەش بە ڕێکخەر و ئەنجامدەری و پێشکەشکاری سیمپۆزیۆمەکە کرا . دواتر لەلایەن قوتابیان/خوێندکاران پشکنینی شەکرە بۆ بۆ قوتایان و بەشداربووان کرا