پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت لەلایەن زانکۆی هەولێری پزیشکی پێشوازی لێکرا
راگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی هەولێری پزیشکی بەرێزان( پرۆفیسۆر دکتۆر نورەدین سەرۆکی زانکۆ و بەرێز پرۆفیسۆری یاردەدەر دکتۆر کامەران یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ ) پێشوازی لێکرا ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 15_11_2021 ڕاگری پەیمانگە بەڕێز (پ.ی.د. سەرهەنگ قادر سورچی ) و بەئامادەبوونی بەشێک لەسەرۆک بەشەکانی پەیمانگە سەردانی زانکۆی هەولێری پزیشکی کرا هاوکات سەردانەکەی ئەمڕۆ بەمەبەستی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی قوتابیان ئەنجام درا هەروەها جەخت لەسەر خاڵێکی گرنگ کرا ئەویش قوتابیان /خوێندکاران بتوانن لەداهاتوو دا درێژە بەخوێندن بدەنەوە لەتایبەتمەندیەکانی خۆیان لەم زانکۆیە لەکۆتای دا سوپاس و پێزانین و لۆگۆی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت وەکو دیاری پەیمانگە پێشکەشی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەری سەرۆکی زانکۆ کرا.>
#ڕۆژی_جیهانی_نەخۆشی_شەکرە
ئەمرۆ یەک شەممە 14-11-2021 بە بۆنەی رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە ،بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە و بەشێك لە سەرۆک بەش و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان سیمینارێک تایبەت بە رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە لەلایەن بەرێز (د.ئومێد عوبێد شوانی) پێشکەشکرا هەروەها لە لایەن قوتابیان / خوێندکارانی پەیمانگەکەمانەوە پشکنین بۆ بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیان ئەنجامدرا لە کۆتایدا لە لایەن ڕاگری پەیمانگەوە سوپاس و پێزانین پێشکەش بە (د.ئومێد عوبێد شوانی) کرا.>
واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ نەخۆشخانەکان
پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت وەکو یەکەمین پەیمانگە لە شاری هەولێرهەڵسا بە ئەنجامدانی گرێبەستی یەک ساڵە لە گەڵ هەردوو نەخۆشخانەی شاری هەولێر ( پاکی – سەردەم ) بە مەبەستی ئاشنا بوونی قوتابیان/خوێندکاران بۆ هەریەک لە بەشەکانی پەرستاری و دەرمانسازی بۆ ئەوەی ئاشنایەتی تەواو بەدەست بهێنن بە ژینگەی بازاری کار و ئەنجامدانی کارەکانی نێو نە خۆشخانە بە شێوەی پراکتیکی کە ئەمەش کار ئاسانی بۆ قوتابیان دەکات بۆ ئەوەی لە داهاتودا شارەزایی تەواو بەدەست بهێنن لە زانستەکانی پەرستاری و دەرمانسازی ئێمە وەکو پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەردەوامین لە دابینکردنی باشترین ڕێگاکانی وانە ووتنەوە بۆ ئەوەی یارمەتی دەربێت لە گەشانەوەی داهاتووی قوتابیان/خوێندکاران ئەویش بە زیادکردنی کاری زانستی لەم شێوەیە بۆ بەرەوپێشبردنیان.>
ئەمڕۆ دەستەی ئەمینداری پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت لەلایەن سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسیەوە پێشوازی لێکرا
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 20_10_2021 سەرۆکی دەستەی ئەمینداری بەڕێز (د.سەردار محمدرشید ) و بەئامادەبوونی ئەندامی دەستەی ئەمینداری و ڕاگری پەیمانگە سەردانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی کرا هاوکات سەردانەکەی ئەمڕۆ بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکی زانکۆی ناوبرا بەڕێز (د.ئەمین صالح محمد) بەبۆنەی دەست بەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکایەتی زانکۆدا شایەنی باسە لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئامادەکاری بۆ ڕێکەوتن لەنێوان پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت و زانکۆی لوبنانی فەرەنسی کرا لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر چەند خاڵێکی ئەکادیمی گرنگ لەبەرژەوەندی قوتابیان/خوێندکاران تاوتوێکرا لەکۆتای دا لۆگۆی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت وەکو دیاری پەیمانگە پێشکەشی سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی کرا.>
بەکارهێنانی رێگای نوێ و سەردەمیانەی وانە وتنەوە
Eng/ku There are countless skills that students can develop through game playing such as critical thinking skills, creativity, teamwork, and good sportsmanship. Therefore, the Students in Paytakht institute are learning and implementing different strategies to teach young learners as a part of Observation and Application module. فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی ئینگلیزی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکی بەش، فێری بەکارهێنانی رێگای نوێ و سەردەمیانەی وانە وتنەوە دەکرێن، لەم چوارچێوەیەشدا هەر فێرخوازێک هەڵدەستێ بە پێشکەشکردن و ئامادەکردنی وانەیەکی نموونەی لە ئاستی سەرەتایی بە بەکارهێنانی پۆستەر کارت و ڤیدیۆ و تەکنیکی یاریکردن بەمەبه ستی فێربوونی چۆنییەتی وانە وتنەوە لە نێو پۆلدا.>
قۆناغی دووەمی بەشی دەرمانسازی
ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی چەند دەرمانێک لە سەر چاوی کەروێشک بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی بەشێک لە دەرمانەکانی (کۆئەندامی دەمار ) بۆ زیاتر ئاشنابوونی قوتابیان بەم جۆرە دەرمانانە هەروەها بینینی کاریگەریەکانی ئەم دەرمانە لە شوێنی مەبەست پهیمانگەی تهكنیكی پایتهخت- تایبهت، لهلایهن گروپێكی پسپۆڕ و خاوهن بڕوانامهی باڵا لهماموستایان بهڕێوهدهبرێت لهههمانكاتدا خاوهن چهندین تاقیگهی زانستی و ئامێری پێشکەوتووە كه خراوهته خزمهتی تهواوی بهشهكانی پهیمانگە. ههولێر- شەقامی 100م -گهڕهكی بههاری نوێ- پشت نهخۆشخانهی فریاكهوتنی ڕۆژئاوا. 07508567733 07508567744 >