به‌رپرسی یه‌كه‌ی یاسایی

پسپۆڕی یه‌كه‌ی یاسایی

 

  1. سه‌رپه‌شتیكردن و چاودێریكردنی كاری كارمه‌ندانی یه‌كه‌ی یاسایی .‌

  2. پێشكه‌شكردنی راپۆرتی مانگانه‌و ساڵانه‌ به ڕاگرایه‌تی په‌یمانگە.

  3. چاودێریكردنی ده‌وامی رۆژانه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌و یه‌كه‌یه‌.

  4. بەشداریکردنی لە لێژنەکانی تایبەت بە كارووباری په‌یمانگە.

  5. دیكۆمێنتكردنی نوسراوه‌ فه‌رمییه‌كان به‌ هه‌ردوو شێوه‌ی كلاسیكی و ئه‌لیكترۆنی.

  6. نوێنه‌رایه‌تی یاسایی په‌یمانگە ده‌كات له‌ دادگاو دامه‌زراوه‌ فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان به‌ ئاڕاسته‌كردنی هه‌ر فه‌رمانێكی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداری.

  7. داڕشتنی گرێبه‌سته‌كانی ( مامۆستایان- كارمه‌ندان).

  8. داڕشتنی گرێبه‌سته‌كانی به‌ كرێدانی ( كافتریا، وێنه‌گری،فۆتكۆپی، هاتووچۆ).

ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسی یه‌كه‌ی یاسایی

 

  1. ده‌سه‌ڵاتی واژووكردنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر فۆڕمی تایبه‌ت به‌ مۆڵه‌تی كارمه‌ندان و به‌رزی بكاته‌وه‌ بۆ ڕاگری په‌یمانگە واته‌ دەسەڵاتی هەیە لە پێدانی رەزامەندی و رەتکردنەوەی مۆڵەت پێدان، بەڵام پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت)، ئینجا لەلایەن بەڕێوەبەری یەکەی کارگێڕی و خۆیەتی (تا زانیاری کارگێڕی لەسەر فۆڕمە تۆمار بکات و بەرزی بکاتەوە بۆ ڕاگر)، پاشان فەرمانی گاڕگێڕی پێ دەردەچێت).

  2. دەسەڵاتی هەیە پارێزەرایەتی بۆ پەیمانگە بکات لە کاتی هەر گرفتێک رووبەڕی پەیمانگە دەبێتەوە.

  3. دەسەڵاتی نوسینی سکاڵای هەیە دژ بە هەر کەس و لایەن و دەزگایەک کە مافی پەیمانگەی کەوتبێتە لای یا ناوی پەیمانگەی زڕاند بێت.

  4. ده‌سه‌ڵاتی واژووكردنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر فۆڕمی تایبه‌ت به‌ مۆڵه‌تی كارمه‌ندان و به‌رزی بكاته‌وه‌ ڕاگری په‌یمانگە.

  5. راسپاردەکردنی پێکهێنانی لێژنەی تایبەتمەند بۆ پەرەپێدانی یاسایی‌.

  6. دابەشکردنی کار و دەستنیشانکردنی تایبەتمەندی کار (Job Description) و بەرپرسیاریەتی فەرمانبەرانی ئه‌و یه‌كه‌یه‌.

  7. بە دواداچوون بۆ راپۆرتی مانگانەی کارو بەرهەمی فەرمانبەرانی ئەو یەکەیە.

  8. راسپاردنی سزا بەسەر فەرمانبەری کەمتەرخەم لە و یەکەیەدا لە کاتی جێبەجێنەکردنی ئەرکانیان.

  9. ده‌سه‌ڵاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیاری هه‌یه‌ بۆ ڕاگری په‌یمانگە به‌ مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌كردنی نوسراوی سوپاس و پێزانین و پاداشتکردنی فەرمانبەرانی لێهاتووی ئەو یەکەیە.

  10. هەڵسەنگاندنی فەرمانبەران بە شێوەی راپۆرتی ساڵانە بۆ  ڕاگری په‌یمانگە.

  11. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ كه‌ ده‌سته‌ی ئه‌مینداری یا ڕاگری په‌یمانگە پێیبدات.