- بەرپرس
- ستافی کتێبخانە
- گۆڤارەکان
- ناوی کتێبەکان
- پسپۆری
- دەسەڵاتەکان
پسپۆڕی یه‌كه‌ی كتێبخانه
سه‌رپه‌شتیكردن و چاودێریكردنی كاری كارمه‌ندانی یه‌كه‌ی كتێبخانه
پێشكه‌شكردنی راپۆرتی مانگانه و ساڵانه به راگرایه‌تی په‌یمانگە.
چاودێریكردنی ده‌وامی رۆژانه‌ی كارمه‌ندان ئه‌و یه‌كه‌یه.
جیاكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كان به پێی پسپۆڕی.
دانانی كتێب به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به شێوه‌یه‌كی سیتهمكراو كه قوتابی – خوێندكار له ماڵه‌وه بتوانێ كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت.
بەشداریکردنی لە لێژنەکانی تایبەت بە كاروباری په‌یمانگە.
دیكۆمێنتكردنی نوسراوه فه‌رمییه‌كان به هه‌ردوو شێوه‌ی كلاسیكی و ئه‌لیكترۆنی.
هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ چاپخانه و كتێبخانه‌و كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به دابه‌شكردن و فرۆشتنی كتێب به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی پێشانگای پسپۆڕی هاوشێوه‌ی پسپۆڕییه‌كانی په‌یمانگە.
كردنه‌وه‌ی پێشانگای ساڵانه‌ی كتێب.
كاركردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی خوێندنه‌وه‌ی كتێب.
ئه‌نجامدانی چالاكی پێشبڕكێی خوێندنه‌وه‌ی زۆرترین كتێب له‌لایه‌ن قوتابیان – خوێندكاران.
ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسی یه‌كه‌ی كتێبخانه
ده‌سه‌ڵاتی واژووكردنی هه‌یه له‌سه‌ر فۆڕمی تایبه‌ت به مۆڵه‌تی كارمه‌ندان و به‌رزی بكاته‌وه بۆ ڕاگری په‌یمانگە واته دەسەڵاتی هەیە لە پێدانی رەزامەندی و رەتکردنەوەی مۆڵەت پێدان، بەڵام پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت)، ئینجا لەلایەن بەڕێوەبەری یەکەی کارگێڕی و خۆیەتی (تا زانیاری کارگێڕی لەسەر فۆڕمە تۆمار بکات و بەرزی بکاتەوە بۆ ڕاگر)، پاشان فەرمانی گاڕگێڕی پێ دەردەچێت.
راسپاردەکردنی پێکهێنانی لێژنەی تایبەتمەند بۆ پەرەپێدانی كتێبخانه.
دەسەڵاتی دابەشکردنی فۆڕمی راپرسی هەیە لە هەر پرسێک بۆ بەرژوەندی پەیمانگە بێت.
دابەشکردنی کار و دەستنیشانکردنی تایبەتمەندی کار (Job Description) و بەرپرسیاریەتی فەرمانبەرانی ئه‌و یه‌كه‌یه.
بە دواداچوون بۆ راپۆرتی مانگانەی کار‌و بەرهەمی فەرمانبەرانی ئەو یەکەیە.
راسپاردنی سزا بەسەر فەرمانبەری کەمتەرخەم لە و یەکەیەدا لە کاتی جێبەجێنەکردنی ئەرکانیان.
ده‌سه‌ڵاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیاری هه‌یه بۆ ڕاگری په‌یمانگە به مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌كردنی نوسراوی سوپاس و پێ‌زانین و پاداشتکردنی فەرمانبەرانی لێهاتووی ئەو یەکەیە.
هەڵسەنگاندنی فەرمانبەران بە شێوەی راپۆرتی ساڵانە بۆ ڕاگری په‌یمانگە.