- بەرپرس
- رێنمای وەرگرتن
- رێنمای تاقیکردنەوەکان
- رێنمای مەشقی هاوینە
- پسپۆری
- دەسەڵاتەکان
بهرپرسی یهكهی تۆمار
رێنمایی تاقیكردنەوەكان
قوتابی/ خوێندكار پێویستە ناسنامەی هەڵگرتبێ و لەكاتی داواكردن پێشانی بدات.
بەهیچ شێوەیەك ڕێگا بە بردنە ژوورەوەی دەفتەر و كتێب و پەڕە كاغەز و مۆبایل و كاتژمێری زیرەك و ئامێری زیرەك نادرێت.
قوتابی/ خوێندكارپێویستە ناوی سیانی خۆی وەك چۆن لەناسنامە نوسراوە لەگەڵ پۆل و بەشەكەی بە قەڵەمی مەرەكەب (جاف) بنوسێت پێویستە نوسینەكە بە شێوەیەك بێت كە شوێنی لە لاپەڕەی ژێرەوە دەرنەكەوێت.
نابێت هیچ لاپەرەیەكی دەفتەری تاقیكردنەوە بدڕێندرێت یان لێبكرێتەوە وە هەر كە قوتابی/خوێندكار دەفتەرەكەی وەرگرت ئەوە بە دۆكیومێنتێكی تاقیكردنەوە هەژمار دەكرێت.
خواستنی كەرەستە و پێداویستیەكان دیكەی تاقیكردنەوە هەژمار دەكرێت.
ئاخاوتن لەناو پۆلقەدەغەیە و ئەگەر قوتابی/خێوێندكار پرسیاری هەبوو پێویستە دەست هەڵبگرێت و سەرپەرشتیاری هۆڵەكە بانگ بكاتە لای خۆی ئینجا بە دەنگی نزم پرسیارەكەی بكات.
دوای دابەش كردنی پرسیاەكان ڕێگا بە هاتنە ژوورەوە نادرێت، هەروەها بەر لە نیو كاتژمێری یەكەم ڕێگا بە چوونە دەرەوەی قوتابی/خوێندكار نادرێت.
قوتابی/خوێندكار پێستە لە شوێنی تەرخانكراوی خۆی دانیشێت، چونكە ئامادەبوون لەسەر ئەو بنەمایە دێتە تۆماركردن.
ئەگەر قوتابی/خوێندكار قۆپییەی كرد ئەوا ئەم ساڵ لە هەموو وانەكان بە كەوتوو دادەنرێت، ئەگەر ئەمە جاری دووەمی بوو (بە تاقیكردنەوە وەرزیەكانیشەوە و بۆ هەردوو ساڵ) ئەوا لە پەیمانگە دەردەكرێت و ناوی لە تۆمار دەسڕێتەوە.
قوتابی/خوێندكار نابێ لەسەر بەرگی ناوەوەی پەڕاوەكە وڵام بداتەوە.
پسپۆڕی یهكهی تۆمار
پێشوازیکردن لە قوتابیانی دەرچووی ئامادەیی و لە سەرەتای هەر ساڵێکی تازەی خوێندن و ئاسانکاریکردن بۆ وەرگیرانیان لە پەیمانگە.
داڕشتنی پلانی وەرگرتنی قوتابیان – خوێدکاران بە هەماهەنگی دەستەی ئەمینداری پەیمانگە.
پێدانی نوسراوی پشتگیری بە قوتابیان – خوێندکاران.
ئامادەکردنی لیستی ناوی ئەو قوتابیانەی وانەی پەڕینەوە( عبور)یان هەیە لەسەرەتای وەرزی خوێندن.
ئامادەکردنی لیستی ناوی قوتابیانی هەردوو قۆناغ لە سەرەتای وەرزی خوێندن و دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی و ناردنی بۆ بەشە زانستییەکان.
دوای رەزامەندی ئەنجومەنی پەیمانگە فەرمانی کارگێڕی بۆ قوتابیان – خوێندکارانی نەهاتووانی (ترقین قید).
سەرووی لایەنی یاسایی دەر دەکات.
هاوکاریکردنی بەشە زانستییەکان لە کاتی مەشقی هاوینەدا.
هاوکاریکردنی لێژنەی تاقیکردنەوەکان.
سهرپهرشتی دۆسیهی كهسی قوتابیان – خوێندكاران.
ئامادهكردنی بڕوانامهی به نمره و پشتگیری دهرچوون به دهرچووانی پهیمانگە.
سهرپهشتیكردن و چاودێریكردنی كاری كارمهندانی یهكهی تۆمار.
پێشكهشكردنی راپۆرتی مانگانهو ساڵانه به ڕاگرایهتی پهیمانگە.
چاودێریكردنی دهوامی رۆژانهی كارمهندان ئهو یهكهیه.
بەشداریکردنی لە لێژنەکانی تایبەت بە كاروباری پهیمانگە.
دیكۆمێنتكردنی نوسراوه فهرمییهكان به ههردوو شێوهی كلاسیكی و ئهلیكترۆنی.
کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە وەرگرتن.
ئامادەکردنی تازەترین ئاماری مانگانە و بەرزکردنەوەی بۆ ڕاگر.
ئامادەکردنی لیستی ناوی قوتابیان – خوێندکاران بۆ سەرۆکایەتی بەشەکان و یەکەی ژمێریاری.
ئامادەکردنی فۆڕم و گرێبەستی قوتابی – خوێندکار لە سەرتای ساڵی خوێندن و وەرگرتنەوەی فۆڕمەکان و دانانی لە سیستەمی پەیمانگەو زانکۆلاین.
دهسهڵاتی بهرپرسی یهكهی یاسایی
دهسهڵاتی واژووكردنی ههیه لهسهر فۆڕمی تایبهت به مۆڵهتی كارمهندان و بهرزی بكاتهوه بۆ ڕاگری پهیمانگە واته دەسەڵاتی هەیە لە پێدانی رەزامەندی و رەتکردنەوەی مۆڵەت پێدان، بەڵام پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت)، ئینجا لەلایەن بەڕێوەبەری یەکەی کارگێڕی و خۆیەتی (تا زانیاری کارگێڕی لەسەر فۆڕمە تۆمار بکات و بەرزی بکاتەوە بۆ ڕاگر)، پاشان فەرمانی گاڕگێڕی پێ دەردەچێت).
دەسەڵاتی هەیە پارێزەرایەتی بۆ پەیمانگە بکات لە کاتی هەر گرفتێک رووبەڕی پەیمانگە دەبێتەوە.
دەسەڵاتی نوسینی سکاڵای هەیە دژ بە هەر کەس و لایەن و دەزگایەک کە مافی پەیمانگەی کەوتبێتە لای یا ناوی پەیمانگەی زڕاند بێت.
دهسهڵاتی واژووكردنی ههیه لهسهر فۆڕمی تایبهت به مۆڵهتی كارمهندان و بهرزی بكاتهوه ڕاگری پهیمانگە.
راسپاردەکردنی پێکهێنانی لێژنەی تایبەتمەند بۆ پەرەپێدانی یاسایی.
دابەشکردنی کار و دەستنیشانکردنی تایبەتمەندی کار (Job Description) و بەرپرسیاریەتی فەرمانبەرانی ئهو یهكهیه.
بە دواداچوون بۆ راپۆرتی مانگانەی کارو بەرهەمی فەرمانبەرانی ئەو یەکەیە.
راسپاردنی سزا بەسەر فەرمانبەری کەمتەرخەم لە و یەکەیەدا لە کاتی جێبەجێنەکردنی ئەرکانیان.
دهسهڵاتی بهرزكردنهوهی پێشنیاری ههیه بۆ ڕاگری پهیمانگە به مهبهستی ئاڕاستهكردنی نوسراوی سوپاس و پێزانین و پاداشتکردنی فەرمانبەرانی لێهاتووی ئەو یەکەیە.
هەڵسەنگاندنی فەرمانبەران بە شێوەی راپۆرتی ساڵانە بۆ ڕاگری پهیمانگە.
ههر دهسهڵاتێكی دیكه كه دهستهی ئهمینداری یا ڕاگری پهیمانگە پێیبدات.