پسپۆڕی یه‌كه‌ی كتێبخانه‌

 

  1. سه‌رپه‌شتیكردن و چاودێریكردنی كاری كارمه‌ندانی یه‌كه‌ی كتێبخانه‌

  2. پێشكه‌شكردنی راپۆرتی مانگانه‌ و ساڵانه‌ به راگرایه‌تی په‌یمانگە.

  3. چاودێریكردنی ده‌وامی رۆژانه‌ی كارمه‌ندان ئه‌و یه‌كه‌یه‌.

  4. جیاكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كان به‌ پێی پسپۆڕی.

  5. دانانی كتێب به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ شێوه‌یه‌كی سیته‌مكراو كه‌ قوتابی – خوێندكار له‌ ماڵه‌وه‌ بتوانێ كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت.

  6. بەشداریکردنی لە لێژنەکانی تایبەت بە كاروباری په‌یمانگە.

  7. دیكۆمێنتكردنی نوسراوه‌ فه‌رمییه‌كان به‌ هه‌ردوو شێوه‌ی كلاسیكی و ئه‌لیكترۆنی.

  8. هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ چاپخانه‌ و كتێبخانه‌و كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌ دابه‌شكردن و فرۆشتنی كتێب به‌ مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی پێشانگای پسپۆڕی هاوشێوه‌ی پسپۆڕییه‌كانی په‌یمانگە.

  9. كردنه‌وه‌ی پێشانگای ساڵانه‌ی كتێب.

  10. كاركردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی خوێندنه‌وه‌ی كتێب.

  11. ئه‌نجامدانی چالاكی پێشبڕكێی خوێندنه‌وه‌ی زۆرترین كتێب له‌لایه‌ن قوتابیان – خوێندكاران.

ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسی یه‌كه‌ی كتێبخانه‌

 

  1. ده‌سه‌ڵاتی واژووكردنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر فۆڕمی تایبه‌ت به‌ مۆڵه‌تی كارمه‌ندان و به‌رزی بكاته‌وه‌ بۆ ڕاگری په‌یمانگە واته‌ دەسەڵاتی هەیە لە پێدانی رەزامەندی و رەتکردنەوەی مۆڵەت پێدان، بەڵام پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت)، ئینجا لەلایەن بەڕێوەبەری یەکەی کارگێڕی و خۆیەتی (تا زانیاری کارگێڕی لەسەر فۆڕمە تۆمار بکات و بەرزی بکاتەوە بۆ ڕاگر)، پاشان فەرمانی گاڕگێڕی پێ دەردەچێت.

  2. راسپاردەکردنی پێکهێنانی لێژنەی تایبەتمەند بۆ پەرەپێدانی كتێبخانه‌.

  3. دەسەڵاتی دابەشکردنی فۆڕمی راپرسی هەیە لە هەر پرسێک بۆ بەرژوەندی پەیمانگە بێت.

  4. دابەشکردنی کار و دەستنیشانکردنی تایبەتمەندی کار (Job Description) و بەرپرسیاریەتی فەرمانبەرانی ئه‌و یه‌كه‌یه‌.

  5. بە دواداچوون بۆ راپۆرتی مانگانەی کارو بەرهەمی فەرمانبەرانی ئەو یەکەیە.

  6. راسپاردنی سزا بەسەر فەرمانبەری کەمتەرخەم لە و یەکەیەدا لە کاتی جێبەجێنەکردنی ئەرکانیان.

  7. ده‌سه‌ڵاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیاری هه‌یه‌ بۆ ڕاگری په‌یمانگە به‌ مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌كردنی نوسراوی سوپاس و پێزانین و پاداشتکردنی فەرمانبەرانی لێهاتووی ئەو یەکەیە.

  8. هەڵسەنگاندنی فەرمانبەران بە شێوەی راپۆرتی ساڵانە بۆ ڕاگری په‌یمانگە.