ھەموومان بەیەکەوە بەرەنگاری شێرپەنجە دەبینەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5-10-2021 دووەمین کۆنفراسی ڕیکخراوی تەندروستی ئاشتی بە سپۆنسەری پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت لە ژێر ناونیشانی (ھەموومان بەیەکەوەبەرەنگاری شێرپەنجە دەبینەوە ) بەڕێوەچوو هاوکات پانێڵەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز (م.ئامانج یونس) ئەندامی دەستەی ئەمینداری و سەرجەم سەرۆک بەشەکانی پەیمانگەکەمان بەڕێوەچوو پسپۆرانی بەشداربوو د.سامیە جلال پسپۆری نەشتەرگەری تایبەتمەندی مەمک د.سۆزان ھۆشیار بەرێوەبەری سەنتەری مەمک لە ھەولێر د.نەسرەو مستەفا پسپۆری دەرونزانی د.جەنگی علی Consultants oncologist د.روندک احمد حوێز بەرێوەبەری پانێل لە کۆتای پانێڵەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە پەیمانگەکەمان دواتر لە لایەن قوتابیانی بەشی دەرمانسازی پشکنیکی خۆڕای بۆ سەرجەم ئامادەبووان ئەنجام درا.  >

بەڕێوەچوونی سیمینارێک دەربارەی ئاڵوگۆڕو هاوبەشی پێکردنی داتا بەهۆی (One Drive)

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی پەیمانگە، سیمینارێک بۆ مامۆستایان و قوتابیان/خوێندکارانی پەیمانگەکەمان لەلایەن م.(ئاندی صمد) مامۆستای بەشی کۆمپیوتەرونێتوۆرک بەرێوەچوو ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم سیمینارە زیاتر بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری قوتابیان و مامۆستایان و پسپۆڕە جیاوازەکانە ، دەربارەی نوێترین ڕێگا کە لە ئێستا لە جیهان بەردەستە بە سکویرتی بەرزەوەو بە چەند ئاستێکی ڕێپێدانی جیاواز داتا دەکرێت .>

بەرێوەچوونی وانەی پراکتیکی لە نێو نەخۆشخانە

پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت وەکو یەکەمین پەیمانگە لە شاری هەولێر هەفتانە یەکێک لە وانە پراکتیکیەکانی بەشی پەرستاری لە نێو نەخۆشخانە ئەنجام دەدات بۆ ساڵی نوێی خوێندن پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەهەماهەنگی لەگەڵ سێ نە خۆشخانەی تایبەت هەفتانە وانەی Adult Nursing-Clinic لە بەشی پەرستاری لەنێو نەخۆشخانە بەشێوازی پراکتیکی ئەنجام دەدات هاوکات ئەم ڕێگایە یەکێکە لە شێوازە ئاست بەرزەکانی خوێندن ئەمەش بۆ زیاتر سوود گەیاندنە بەقوتابیانی بەشی پەرستاری بۆ ئەوەی بەشێوازی مەیدانی چالاکیە زانستیەکان ئەنجام بدەن و ڕاهێنان لەسەر بابەتە پراکتیەکان و چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆشەکان ئەنجام بدەن شایەنی باسە پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت وەکو یەکەمین پەیمانگە لە شاری هەولێر توانیویەتی یەکێک لە وانەکانی بەشی پەرستاری هەفتانە لەنێو خودی نەخۆشخانە ئەنجام بدات. +>

بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن لەلایەن ڕاگری پەیمانگە

ئەمڕۆ شەممە 25/9/2021 لە لایەن بەرێز ڕاگری پەیمانگە ( پ.ی.د سەرهەنگ قادر سورچی) بەئامادەبوونی سەرۆک بەشەکانی پەیمانگە ، سەرجەم تاقیگە و هۆڵەکانی خوێندن بەسەرکرانەوە ، بەمەبەستی تاوتوێکردنی کێشە و گرفتەکانی قوتابیان/خوێندکاران.>

خوێندنی وانەی پراکتیکی Clinical Pharmacy لەنێو نەخۆشخانە

خوێندنی وانەی پراکتیکی Clinical Pharmacy بەسەرپەرشتی (د.ئومێد عوبێد ) لە نێو نەخۆشخانە بۆ قوتابیان/خوێندکارانی قۆناغی دووەم بەڕێوەچوو. هاوکات ئێمە وەکو پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت هەفتانە دوو ڕۆژ ئەم وانەیە لەنێو نەخۆشخانە بەشێوە پراکتیکی ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی قوتابیان /خوێندکاران بە تەواوی شارەزابن و ڕابهێنرێن لەسەر شێوازی کارکردن و مامەڵەکردن لە گەڵ نەخۆش شایەنی باسە ئێمە وەکو یەکەمین پەیمانگە لەشاری هەولێر یەکێک لە وانە پراکتیکیەکانمان لە نێو خودی نە خۆشخانە ئەنجام دەدەین.>

پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت وەکو یەکەمین پەیمانگە لە شاری هەولێر هەفتانە یەکێک لە وانە پراکتیکیەکانی بەشی دەرمانسازی لە نێو نەخۆشخانە ئەنجام دەدات

بۆ ساڵی نوێی خوێندن پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەهەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی پاکی هەفتانە وانەی clinical pharmacy لە بەشی دەرمانسازی لەنێو نەخۆشخانەی ناوبراو بەشێوازی پراکتیکی ئەنجام دەدات هاوکات ئەم ڕێگایە یەکێکە شێوازە ئاست بەرزەکانی خوێندن ئەمەش بۆ زیاتر سوود گەیاندنە بەقوتابیانی بەشی دەرمانسازی بۆ ئەوەی بەشێوازی مەیدانی چالاکیە زانستیەکان ئەنجام بدەن و ڕاهێنان لەسەر بابەتە پراکتیەکان و چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆشەکان ئەنجام بدەن شایەنی باسە پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت وەکو یەکەمین پەیمانگە لە شاری هەولێر توانیویەتی یەکێک لە وانەکانی هەفتانە لەنێو خودی نەخۆشخانە ئەنجام بدات.>