پێشکەشکردنی سیمینارێک دەربارەی”باشترین رێگا بۆ فێربونی کارامەیەکانی زمانی ئینگلیزی

پێشکەشکردنی سیمینارێک دەربارەی”باشترین رێگا بۆ فێربونی کارامەیەکانی زمانی ئینگلیزی” سیمینارێک دەربارەی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێری کار لە لایەن م(ھەرێم کارا)بەرێوەچوو. ھاوکات سیمینارەکە بە ئامادە بوونی راگری پەیمانگەبەرێز( د.سەرھەنگ قادر) و ھەریەک لە سەرۆک بەشەکانی کارگێری کار و زمانی ئینگلیزی پێشکەشکرا. ئامانج لەو جۆرە سیمینارانە ئەوەیە کە وادەکات قوتابیان فێری زانیاری و کارامەی تازە بن لەگەڵ نوێترین رێگای فێربونی کارامەیەکانی زمان بە شێوەیەکی کاریگەر. We delivered a presentation about”The best way to learn English language skills” The presentation was about learning English language for the second stage students of Adminstration Department. It has presented by Harem Kara. As well as, the deen of the institute Dr. Sarhang and the head of English and Adminstration departments attended at the presentation. The seminar’s aim makes students to learn new inormation and skills effectively.  >

لیستی ناوی وەرگیراوانی قوتابیانی پەیمانگەکەمان لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر

لیستی ناوی وەرگیراوانی قوتابیانی پەیمانگەکەمان لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر   کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە بەشێوەی ئێکسڵ داتاکەت پێ دەگات لیستی-ناوی-دەرچووانی-پەیمانگە-تایبەتەکان  >

بەشی ڕێنمایی کشتوکاڵ

بەشی ڕێنمایی کشتوکاڵ یەکێک لە نیشاندەرەکانی سەرکەوتوویی داهاتی سەرەکی هەر وڵاتێک، فرە ڕەنگی ئابووری وڵاتەکەیە ، کشتوکاڵ یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی فرەڕەنگکردنی ئابووری وڵاتان قوتابیان – خوێندکاران ) لە بەشی ڕێنمایی کشتوکاڵ لە ماوەی خوێندن بە زانستە کشتوکاڵیەکان بە تایبەت ڕێنماییە کشتوکاڵییەکان زانستە کشتوکاڵیەکان بە گشتی ئاشنادەکرێن.>

بەشی کارەبا و میکانیک

بەشی کارەبا و میکانیک تەکنەلۆجیا و کارەبا و میکانیک لە زانستی نوێدا تێکهەڵکێشن لە پرۆسەی پەرەپێدانی ژێرخانی سێکتەرە ئابووری و داراییەکان بۆیە لە سەرکەوتنی هەر هانگاوێکی سەردەمی نوێ بۆ گۆڕانکاری و بەرەو پێشچوونەکان لە کەرتی کارەبا و میکانیک بگەڕێ دەرفەتەکانی کارکردن بۆ دەرچووانی ئەم بەشە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە ، لەبەرئەوەی تێگەیشتن بۆ بازاڕی نوێی بەبەردەوام گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت و بەشێکی گرنگی پەیوەستە بە پێشکەوتنە خێراکانی جیهان کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە گۆڕانکاریەکان هەیە لە بواری کارەبا و میکانیک (قوتابیان – خوێندکاران ) لەم بەشە بە تازەترین زانستەکانی کارەبا و میکانیک ئاشنا دەکرێن و بەباشترین ئامێرەکانی سەردەم و بەشداریکردنی مەیدانی قوتابیان – خوێندکاران لە شوێنەکانی کار ڕادەهێنرێن بۆ کارکردن لە بازاڕی کار>

بەشی زمانی ئینگلیزی

ئینگلیزی زمانی دەزگا ئەکادیمیەکانە و بەهێزترین زمانی لەیەک تێگەیشتن و خستنەڕووی زانیاری و زانست و توێژینەوەکانە، لەئێستادا بەزمانی بزنس و بازاڕی کار دادەنرێت و دوای پسپۆڕی بە مەرجی سەرەکی دەسکەوتنی کار دادەنرێت، لە زۆربەی وڵاتان هەوڵی ئەوە دەدرێت ببێتە زمانی دووەم لە دوای زمانی دایک زمانی ئینگلیزی پێویستیەکی سەرەکییە بۆ دەزگا پەروەردەییەکان و بازرگانی ودەزگای زانیاریەکان ، بۆیە هەر کەسێک ئاستی ئەکادیمی زمانەوانی ئینگلیزی وەک پێویست بێت دەرفەتەکانی کاری زیاتر بەڕوودا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی وەک مامۆستا یان کارمەندی کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان و وەرگێڕ کار بکات.>

بەشی کارگێری کار

قوتابیان – خوێندکاران ) لەم بەشە فێردەکرێن بە بنەما سەرەکییە کارپێکراوەکانی زانستی کارگێڕی و ئاشنادەکرێن بە چەمك و بنەما و تیۆرییەکانی کارگێڕی مۆدێرن و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دامەزراوەکان ، ئەویش لەڕێگای میتۆدی مۆدێرن و ستافی پڕۆفیشناڵی ئەکادیمی و پێشەنگ دەرچووانی بەشی کارگێڕی کار لەماوەی خوێندنیان لەم بەشە دا ئامادەو ڕاهێنراودەکرێن بۆ ئەوەی بتوانن کۆمپانیاو ناوەندەکانی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی ڕۆڵی بنیادنان و گەشەپێدانی دامەزراوەکان ببینن.>

بەشی کۆمپیوتەر و نێتوۆرک

زانستی کۆمپیوتەر و نێتوۆرک ڕۆژ بە ڕۆژ دەبێتە پێویستیەکی هەنوکەیی لە هەموو دەزگایەکی فەرمی و نافەرمی و دەرچووانی ئەم بەشە ئامادە و ڕاهێنراو دەبن بۆ کارکردن لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و بازاڕی کار بەشێوەیەکی فراوان بۆ ئەم بەشە کراوە دەبێت کۆمپیوتەر و نێتوۆرک زانستێکی سەردەمیانەو چالاکە لە بوارەکانی ژیان ، قوتابیان/خوێندکاران لە کاتی خوێندنیان فێری زانستی تەکنەلۆجیا دەکرێن فێری دروستکردنی پرۆژەی ئەلیکترۆنی و تۆڕەکانی کۆمپیوتەر دەکرێن و چۆنیەتی پێکەوە گرێدانی هێڵەکانی ئینتەرنێت و چەندین زانستی نوێی تەکنەلۆجیا بەبەکارهێنانی تاقیگەی کۆمپیوتەر و تاقیگەی تایبەت بە نێتوۆرک.>

بەشی ژمێریاری

بەشی ژمێریاری لەم بەشەدا هەوڵی ڕۆشنبیرکردنی (قوتابیان-خوێندکاران)ی بەشی ژمێریاری دەدرێت بەزانستی مۆدێرنی بواری ژمێریاری بەشێوەیەکی گونجاو، کە هاوتەریبە لەگەڵ ژینگەی کاری وڵاتانی پێشکەوتوو و یەکانگیرە لەگەڵ خواستی بازاڕی کاری ناوەخۆی وڵات (قوتابیان – خوێندکاران) لەم بەشە ئاشنادەکرێن بەو تەکنیکیە ژمێریاریانەی کە لە کەرتی تایبەت بەکاردێن بەزۆری وەک (ژمێریاری کۆمپانیاکان)بۆ ئەوەی هەلی کاری زۆرتر بۆ دەرچووانی ئەم بەشە بڕەخسێنرێت لە کۆمپانیاکان.>

بەشی شیکاری نەخۆشیەکان

شیکاری نەخۆشیەکان گرنگترین هۆکار بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان دەگەڕێتەوە بۆ خاڵێکی گرنگ ئەویش دەست نیشانکردنی جۆرو قۆناغ بەندی نەخۆشیە ، ئەمەش لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێویستی بە پشکنین و بەڵگەی زانستیە ، بۆ ئەم مەبەستەش بەشی شیکاری نەخۆشیەکان ڕۆڵیکی گەورە دەبینێت ودەتوانێت کار ئاسانی بۆ پزیشکی پسپۆر بکات بۆ دیاری کردنی نە خۆشیەکان (قوتابیان – خوێندکاران ) لەم بەشەدا بە ئامێری پێشکەوتووی پزیشکی ڕاهێنانیان پێدەکرێت ڕادەهێنرێن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ستاندارد نەخۆشیەکان دەست نیشان بکەن، لە گەڵ ئەوەشدا ئەوە لەبەرچاو دەگیرێت کە پڕۆگرامەکانی خوێندن و ئەو سەرچاوانەی دەخوێندرێن بگونجێن لەگەڵ سیستەمی تەندروستی ناوەخۆ و دەرەوە، دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن لە تاقیگەی نەخۆشخانە و کۆمەڵگە پزیشکییەکان کار بکەن.>