بەڕێوبەری یەكەی خۆیەتی و كارگێڕی

پسپۆڕی یه‌كه‌ی خۆیه‌تی و كارگێڕی 

 

  1. سه‌رپه‌شتیكردن و چاودێریكردنی كاری كارمه‌ندانی یه‌كه‌ی خۆیه‌تی و كارگێڕی و یكەكانی تر.

  2. پێشكه‌شكردنی راپۆرتی مانگانه ‌و ساڵانه‌ به راگرایه‌تی په‌یمانگە.

  3. چاودێریكردنی ده‌وامی رۆژانه‌ی كارمه‌ندان ئه‌و یه‌كه‌یه و یەكەكانی تر‌.

  4. بەشداریکردنی لە لێژنەکانی تایبەت بە كار و باری په‌یمانگە.

  5. دیكۆمێنتكردنی نوسراوه‌ فه‌رمییه‌كان به‌ هه‌ردوو شێوه‌ی كلاسیكی و ئه‌لیكترۆنی.

  6. ره‌خساندنی ژینگه‌ی كاركردن به‌ تیم له‌ نێو كارمه‌ندانی په‌یمانگە.

  7. سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌شه‌كانی (ده‌ركرده، وەرگرتە، پەڕاوی ئەستۆنامە،گرێبەستی مامۆستایان، گرێبەستی کارمەندان، پرسگە).

  8. چاودێری و سەرپەرشتیکردنی سیستەمی یەکپۆشی کارمەندان.

  9. بە دواداچوونەوەی راپۆرتی مانگانەی یەکە کارگێڕییەکان و کۆنووسی بەشە زانستییەکان.

  10. هەماهەنگی دروستکردن لە نێو نوسینگەی سەرۆک و دەستەی ئەمینداری و نوسینگەی ڕاگری پەیمانگە.

  11. بە دواداچوونەوەی راپۆرتی ساڵانەی یەکە کارگێڕییەکان و بەشە زانستییەکان.

  12. ئەرشیفکردنی داتاو زانیاری و نوسراوەکانی گشت یەکە کارگێڕییەکان و بەشە زانستییەکان.

  13. بە دواداچوونەوە بۆ پڕۆسەی ( بەرپرسی یەکەی ساڵ، کارمەندی ساڵ، سەرۆک بەشی ساڵ) لەسەر ئاستی پەیمانگە و مامۆستای ساڵ لەسەر ئاستی بەشە زانستییەکان.

  14. بە دواداچوونەوەو سەرپەشتیکردنی پڕۆسەی باشترین کارمەندی مانگ بە پێی پێوەرێک کە لەلایەن پەیمانگە دیاری دەکرێت.

  15. سەرپەرشتیکردنی فۆڕمی کاری زێدەگی کارمەندانی پەیمانگە.

  16. سەرپەرشتیکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی کارمەندان و مامۆستایانی میلاکی پەیمانگە.

  17. بەرزكردنەوەی لیستی (نەهاتن)ی كارمەندان و مامۆستایانی میلاك بەشێوەی مانگانە بە سیستەمی پەنجەمۆر بۆ ڕاگری پەیمانگە.

ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسی یه‌كه‌ی خۆیه‌تی و كارگێڕی

 

  1. ده‌سه‌ڵاتی واژووكردنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر فۆڕمی تایبه‌ت به‌ مۆڵه‌تی كارمه‌ندان و به‌رزی بكاته‌وه‌ ڕاگری په‌یمانگە واتە (دەسەڵاتی هەیە لە پێدانی رەزامەندی و رەتكردنەوەی مۆڵەت پێدان، بەڵام پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت)، ئینجا لەلایەن بەڕێوبەری یەكەی كاگێڕی و خۆیەتی (تا زانیاری كارگێڕی لەسەر فۆڕمە تۆمار بكات و بەرزی بكاتەوە بۆ ڕاگر)، پاشان فەرمانی کارگێڕی پێ دەردەچێت.

  2. راسپاردەکردنی پێکهێنانی لێژنەی تایبەتمەند بۆ پەرەپێدانی كار و باری كارگێڕی په‌یمانگە.

  3. دەسەڵاتی دابەشکردنی فۆڕمی راپرسی هەیە لە هەر پرسێک بۆ بەرژوەندی پەیمانگە بێت.

  4. دابەشکردنی کار و دەستنیشانکردنی تایبەتمەندی کار (Job Description) و بەرپرسیاریەتی فەرمانبەرانی ئه‌و یه‌كه‌یه‌.

  5. بە دواداچوون بۆ راپۆرتی مانگانەی کارو بەرهەمی فەرمانبەرانی ئەو یەکەیە و یەكەكانی دیكە.

  6. راسپاردنی سزا بەسەر فەرمانبەری کەمتەرخەم لە و یەکەیەدا لە کاتی جێبەجێنەکردنی ئەرکانیان.

  7. دەسەڵاتی درێژكرنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی هەیە بۆ تەواوكردنی كارە تەواونەكراوەكان، یان كارێكی دیكەی پەیمانگا لە دوای دەوامی.

  8. دەیەڵاتی پێدانی مؤڵەتی كاتی بۆ كارمەندان تا (2) دوو كاتژمێر هەیە بە ئاگاداری سەرۆكی بەش یان بەرپرسی یەكەكان.

  9. ده‌سه‌ڵاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیاری هه‌یه‌ بۆ ڕاگری په‌یمانگە به‌ مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌كردنی نوسراوی سوپاس و پێزانین و پاداشتکردنی فەرمانبەرانی لێهاتووی ئەو یەکەیە.

  10. هەڵسەنگاندنی فەرمانبەران بە شێوەی راپۆرتی ساڵانە  بۆ  ڕاگری په‌یمانگە.

  11. دەرکرنی فەرمانی کارگێڕی بۆ پاداشتکردنی فەرمانبەران یا مامۆستایان دوای رەزامەندی دەستەی ئەمینداران.

  12. دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی بۆ ئەو کارمەندانەی کاری زێدەگی دەکەن.

  13. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ كه‌ ده‌سته‌ی ئه‌مینداری یان راگری په‌یمانگە پێیبدات.