دامەزراندن: ٢٠١٥ - ٢٠١٦

پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت - تایبەت

پەیمانگە هەوڵدەدات ببێتە پەیمانگەیەكی سەردەمی و پاڵپشتیك بێت بۆ دەزگا زانستییەكانی كوردستان. ئامادەكاری و نوێسازی لە رەوتی خوێندن و بەرنامەی ئەكادیمی و كارپێكردنی نوێترین دۆزراوە زانستییەكانی سەردەم. خۆی لە پەرەپێدان بە توێژینەوەی زانستی، وەك داینەمۆی جوڵینەَری هەر ناوەندێكی ئەكادیمی خۆی دەبنێتەوە

دەربارەی پەیمانگە

پەیمانگەیەکی بۆ داهاتووی فێرخوازان

پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت- تایبەت لە ساڵی خوێندنی 2015-2016 دامەزراوە لە بەشەکانی (ژمێریاری، کۆمپیوتەر نێت وۆرک، زمانی ئینگلیزی، کارگێری کار، دەرمانسازی، شیکاری نەخۆشیەکان، پەرستاری، پەرستاری فریاکەوتن، تەکنیکی سڕکردن، کارەبا و میکانیک، ڕێنمای کشتوکاڵ) پێکهاتووە، سیستەمی خوێندنی ساڵانەیە و بڕوانامەی دبلۆم بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبەخشێتە دەرچووانی (ئامادەیی زانستی و وێژەیی و ئامادەییە پیشەییەکان).

2

ساڵ خوێندن

11+

بەشی ئەکادیمی

پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت

ناساندنی پەیمانگە

ئەرک و ئامانج

ئامانجی گشتی پەیمانگە

ئێمە کاردەکەین بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی لێهاتوو بۆ بازاڕی کار

بەشداریکردن لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە هەرێمی کوردستان. پێگەیاندنی تاکی پسپۆڕی ئاست بەرز بە گوێرەی پسپۆڕییەکانی پەیمانگە. پێشکەشکردنی تاکی خاوەن ئەزموونی کردەیی بە بازاڕی کار. ڕەخساندنی هەلی خوێندن و درێژەدان بە خوێندنی باڵا. پێگەیاندنی کادیرانی ناوەندی تەکنیکی پیشەیی بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار و پڕکردنەوەی بۆشاییە پسپۆڕییە پێویستەکانی بازاڕی کار. شارەزایی و لێهاتوویی لە بواری زانست و وانەووتنەوە، لە لایەنە گرنگەکانی ستافەکەمانن. کۆرسەکانی خوێندن بە پرۆگرامی سەردەمیانەی پەیمانگا پێشکەوتووەکانی دونیا ڕێکخراون و شێوازەکانی وانە ووتنەوەو پێداویستییەکانی، یارمەتیدەری بەهێزن بۆ قوتابیان، کە ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕن لە پۆلدا.

لۆگۆی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت

ئاڵا - دروشم - لۆگۆ

رەنگە سوورەکە ئاماژەیە بە خوێنی شەهیدان و دیواربەندی هێڵی سنووری کوردستان

رەنگەکان ئاماژەیە بۆ ئاڵای پیرۆزی کوردستان

دروشمەکە بەناوی پایتەخت چێنراوە کە مەبەستی ڕێزلێنانە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان

رەنگە سپییەکە ئاماژەیە بە ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان

رەنگە سەوزەکە ئاماژەیە بە سروشت و بەهاری سەوزی کوردستان

رەنگە زەردەکە ئاماژەیە بە نیشانەی خۆری زانست و ئازادی

پەیکەرسازی

دەستەی ئەمینداری

پەیکەری کارگێڕی پەیمانگە
دەستەی ئەمینداری
ڕاگری پەیمانگا
نووسینگەی ڕاگر / خامەی نهێنی
یەکەی دڵنیایی جۆری
یەکەی وەردین
بەشەکانی پەیمانگا
یاریدەدەری ڕاگر
کارگێڕی کار
زمانی ئینگلیزی
ژمێریاری
کارەبا و میکانیک
ڕێنمایی کشتوکاڵی
کۆمپیوتەر نێتوۆرک
دەرمانسازی
شیکاری نەخۆشییەکان
یەکەی IT
یەکەی تەندروستی و سەلامەتی
کتێبخانە
یەکەی ڕاگەیاندن
یەکەی زانستی
یەکەی یاسایی
یەکەی کارگێڕی و خۆیەتی
یەکەی کاروباری قوتابیان
یەکەی تۆمار
یەکەی دارایی
سەنتەری بەکارهێنان
سەنتەری چێندەرناسی
مانیفێستی و ڕۆژنامە
ڕاهێنانی قوتابیان
هاتوو دەرچوو
خزمەتگوزاری
دۆسیەکان و ئامار
پرسگە
وەرگرتنی قوتابیان
بڕوانامەکان
دۆسیەی قوتابیان
موچە
خەزنەدار
تۆمارەکان
کۆگا

پەیکەری کارگێڕی پەیمانگە

بۆ بینینی ڕوونتر، فایلی PDF دابەزێنە

دابەزاندنی PDF
سروود

سروودی پەیمانگە

پایتەخت مەنزڵگای فێرکردن .... ئەی ڕێگای سەرکەوتن
پایتەخت.... شوێنی پێگەیاندن.... جێی پەروەردەکردن

لە سایەی تۆدا حەسامەوە.... وەکو سێبەری درەخت
خەونەکەت بە دیهێنام... سوپاس پەیمانگەی پایتەخت

بووم بە خاوەن بڕوانامە..... خەون و ئاواتم هاتەدی
پایتەخت فێریکردم.... داهاتووم چۆن بێتەدی

پایتەخت مەنزڵگای فێرکردن .... ئەی ڕێگای سەرکەوتن