مـاراسۆن و فێستیڤاڵی ژیندروستی
ئەمڕۆ هەینی 2021/12/3 پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەشداربوو لە ماراسۆن و فێستیڤاڵی ژیندروستی لەمیانەی بەڕێوەچوونی ماراسۆنەکە بەشێک لە قوتابیانی بەشەکانی (دەرمانسازی و شیکاری و پەرستاری) پەیمانگەکەمان بەشداربوون قوتابیان/خوێندکاران بەشێوەیەکی خۆبەخشانە هەڵسان بەئەنجامدانی پشکینی شەکرەو چەند پشکنینێکی تر بۆ بەشداربووانی ماراسۆن هاوکات ماراسۆنە لەلایەن ڕێکخراوی گاید به هەماهەنگی قوتابیانی پەیمانگەکەمان ماراسۆن و فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچوو.>
چۆن دەبیتە خاوەن کەسایەتیەکی مەزن
ئەمڕۆ بەئامادەبوونی بەشێک لەسەرۆک بەش ومامۆستایان و خوێندکاران ، سیمینارێک بەناونیشانی گرنگی هاندان لە بەرەوپێشبردنی تاک لەلایەن ( م.رێباز خلیل خورشید ) سەرۆک بەشی کارگێری کار پێشکەشکرا هاوکات ناوەڕۆکی سیمینارەکە باسی لەگرنگی هاندان کرد تاچەند گرنگەلە بەرەو پێشچونی ئاستی تاک و رێکخراو کەئەمەش بابەتێکی بەسوودبوو بۆقوتابیان/خوێندکاران تاوەکو لە داهاتوو لەبواری خۆیاندا سەرکوتوبن زیاتر پەرە بەخۆیان بدەن لەکۆتایی سیمینارەکەدا خەلات و سوپاس و پێزانین پێشکەش بە قوتابیە سێ یەکەمەکانی بەشی کارگێری کار کرا کە لە قۆناغی یەکەم بەدەستیان هێنابوو.>
سیمینار
ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 2021/11/29 بە ئامادەبوونی بەڕێز(پ.ی.د سەرهەنگ قادر سوورچی) راگری پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت- تایبەت و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشە زانستییەکان و قوتابیان/خوێندکاران سیمنارێکی زانستی لە لایەن (د.هونەر عوسمان اسماعیل ) بە ناونیشانی کامیان باشترە ئاوی ناو بوتڵی پلاستیک یاخود ئاوی (بەلوعە) پێشکەش کرا لەکۆتای سیمینارەکەدا هەردوو لایەنی سوود و خراپیەکان بۆ هەردوو جۆرە ئاوەکان خرایە ڕوو دواتر لە لایەن ئامادەبووانی خۆشەویست راپرسی وفیدباک بۆ بابەتەکە ئەنجام درا.>
پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین
لە لایەن بەڕێز (پ.ی.د.سەردار محمدرشید) سەرۆکی دەستەی ئەمینداری پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بۆ هەریەک لەسەرۆک بەشەکانی پەیمانگە م.ی( ڕێباز خلیل ) سەرۆک بەشی کارگێڕی کار م.ی (عبداللە عبدالمناف) سەرۆک بەشی زمانی ئینگلیزی م.ی (ئاسۆ هێمن) سەرۆک بەشی شیکاری نەخۆشیەکان لەپای هەوڵ و ماندوو بوونیان لەبەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی قوتابیانی پەیمانگەکەمان هەورەها بەدەستهێنانی خاڵی شایستە لەیەکەی دڵنیای جۆری پەیمانگەکەمان سووپاس و پێزانینیان پێ بەخشرا.>
ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ کۆلێژی پەرستاری
ئەمڕۆ سێشەممە 16-11-2021 لەدرێژەی کاروچاڵاکیە زانستیەکانمان، پەیمانگەکەمان هەڵسا بە ڕێکخستنی گەشتێکی زانستی بەسەرپەرشتی( د. علی طاهر) سەرۆک بەشی پەرستاری بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری. هەر لە درێژەی سەردانەکەی ئەمڕۆدا (د.گۆران ابوبکر) مامۆستا بەشی پەرستاری لە زانکۆی هەولێری پزیشکی/کۆلێژی پەرستاری هەڵسا بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەگەڵ فێرخوازانی قۆناغی چوار لە کۆلێژی پەرستاری دەربارەی گرنگی و پیرۆزی پیشەی پەرستار و پەرستاری. ئامانج لەم گەشتەدا بۆ زیاتر ئاشنابوونی قوتابیانە بەژینگەی دەرەوەی پەیمانگە تاوەکو قوتابیان/خوێندکاران زیاتر بەرچاوڕوون بن و ئاشنای بەشی پەرستاری زانکۆکان بن بۆ ئەوەی لەداهاتوودا زیاتر پەرە بە زانستەکەیان بدەن. ئێمە وەکو پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت هەمیشە لەهەوڵی ئەوەداین زۆرترین چالاکی زانستی بەشێوەی مەیدانی ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی فێرخوازان تەواو ئامادەبن بۆ داهاتوویان و بازاڕی کار.>
سەردانیکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 15_11_2021ڕاگری پەیمانگا بەڕێز (پ.ی.د. سەرهەنگ قادر سورچی ) و بەئامادەبوونی بەشێک لەسەرۆک بەشەکانی پەیمانگە تەکنیکی پایتەخت لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێزان( پ.ی.د کاوە عبدالکریم – سەرۆکی زانکۆ – بەرێز پ.ی.د جودت جعفر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ – د.نجیب تۆما یاریدەدری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی) پێشوازیان لێکرا هاوکات سەردانەکەی ئەمڕۆ بەمەبەستی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی قوتابیان ئەنجام درا لەکۆتایدا سوپاس و پێزانین و لۆگۆی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت وەکو دیاری پەیمانگە پێشکەشی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی کرا.>
پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت لەلایەن زانکۆی هەولێری پزیشکی پێشوازی لێکرا
راگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی هەولێری پزیشکی بەرێزان( پرۆفیسۆر دکتۆر نورەدین سەرۆکی زانکۆ و بەرێز پرۆفیسۆری یاردەدەر دکتۆر کامەران یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ ) پێشوازی لێکرا ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 15_11_2021 ڕاگری پەیمانگە بەڕێز (پ.ی.د. سەرهەنگ قادر سورچی ) و بەئامادەبوونی بەشێک لەسەرۆک بەشەکانی پەیمانگە سەردانی زانکۆی هەولێری پزیشکی کرا هاوکات سەردانەکەی ئەمڕۆ بەمەبەستی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی قوتابیان ئەنجام درا هەروەها جەخت لەسەر خاڵێکی گرنگ کرا ئەویش قوتابیان /خوێندکاران بتوانن لەداهاتوو دا درێژە بەخوێندن بدەنەوە لەتایبەتمەندیەکانی خۆیان لەم زانکۆیە لەکۆتای دا سوپاس و پێزانین و لۆگۆی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت وەکو دیاری پەیمانگە پێشکەشی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەری سەرۆکی زانکۆ کرا.>
#ڕۆژی_جیهانی_نەخۆشی_شەکرە
ئەمرۆ یەک شەممە 14-11-2021 بە بۆنەی رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە ،بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە و بەشێك لە سەرۆک بەش و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان سیمینارێک تایبەت بە رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە لەلایەن بەرێز (د.ئومێد عوبێد شوانی) پێشکەشکرا هەروەها لە لایەن قوتابیان / خوێندکارانی پەیمانگەکەمانەوە پشکنین بۆ بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیان ئەنجامدرا لە کۆتایدا لە لایەن ڕاگری پەیمانگەوە سوپاس و پێزانین پێشکەش بە (د.ئومێد عوبێد شوانی) کرا.>
واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ نەخۆشخانەکان
پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت وەکو یەکەمین پەیمانگە لە شاری هەولێرهەڵسا بە ئەنجامدانی گرێبەستی یەک ساڵە لە گەڵ هەردوو نەخۆشخانەی شاری هەولێر ( پاکی – سەردەم ) بە مەبەستی ئاشنا بوونی قوتابیان/خوێندکاران بۆ هەریەک لە بەشەکانی پەرستاری و دەرمانسازی بۆ ئەوەی ئاشنایەتی تەواو بەدەست بهێنن بە ژینگەی بازاری کار و ئەنجامدانی کارەکانی نێو نە خۆشخانە بە شێوەی پراکتیکی کە ئەمەش کار ئاسانی بۆ قوتابیان دەکات بۆ ئەوەی لە داهاتودا شارەزایی تەواو بەدەست بهێنن لە زانستەکانی پەرستاری و دەرمانسازی ئێمە وەکو پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەردەوامین لە دابینکردنی باشترین ڕێگاکانی وانە ووتنەوە بۆ ئەوەی یارمەتی دەربێت لە گەشانەوەی داهاتووی قوتابیان/خوێندکاران ئەویش بە زیادکردنی کاری زانستی لەم شێوەیە بۆ بەرەوپێشبردنیان.>