• : 2021-09-07
  • : 31 جاربینراوە
گرنگترین هۆکار بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان بریتییە لە چەند خاڵێکی گرنگ ئەویش ڕێنماییکردنی تاک و کۆمەڵگە بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشیەکان، چارەسەرکردنی تاکەکان لە کاتی نەخۆشبوونیاندا بەپێی ڕێنماییەکانی پزیشکی پسپۆر ، هەرەوەها ئاگاداربوون یان چاودێریکردنی نەخۆش دوای چاکبوونەوە یان دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری پزیشکی بۆیە ڕۆڵی پەرستار زۆر گرنگە لەبواری پزیشکی لە بەر ئەم هۆکارانەی باس کران
قوتابیان – خوێندکاران ) لە بەشی پەرستاری ڕادەهێنرێن بەشێوازی پراکتیکی و ئەکادیمی بۆ ئەوەی بتوانن هەڵسوکەوت لە گەڵ نەخۆشەکاندا بکەن ، دەرچووانی بەشی پەرستاری دەتوانن لە نەخۆشخانە گشتی و تایبەتییەکان وەکو یاریدەدری پزیشکی کار بکەن .