سەردانیکردنی دەزگای روانگە لە ڕێکەوتی 1/6/2021لە لایەن ی.ڕاگر و سەرۆک بەشەکان، بە مەبەستی هەماهەنگی کردن بۆ ئەنجام دانی چەند کاروچالاکی و پرۆژەیەک بۆ قوتابیانی پەیمانگەکەمان خرایە ڕووهاوکات لە سەردانەکەی ئەمڕۆماندا لەلایەن بەڕێز ( عبدالسلام مەدەنی ) سەرۆکی جێبەجێکاری دامەزراوەکە و بەرێز ( ئاری رەسوڵ )بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەزگای ناوبراو پێشوازییەکی گەرم لە ستافی پەیمانگەکەمان کراشایەنی باسە لەم سەردانەماندا لێکتێگەیشتنی باش بەدی کرا بۆ کارو پرۆژەکان لە داهاتوودا.
هەندێک لە وێنە و بەڵگەنامە کۆنەکان لە ئێستادا بەردەست نین.
