بەشی دەرمانسازی
پسپۆڕیەکان
-
پێشوازیکردن لە قوتابیانی دەرچووی ئامادەیی و لە سەرەتای هەر ساڵێکی تازەی خوێندن و ئاسانکاریکردن بۆ وەرگیرانیان لە پەیمانگە.
-
داڕشتنی پلانی وەرگرتنی قوتابیان – خوێدکاران بە هەماهەنگی دەستەی ئەمینداری پەیمانگە.
-
پێدانی نوسراوی پشتگیری بە قوتابیان – خوێندکاران.
-
ئامادەکردنی لیستی ناوی ئەو قوتابیانەی وانەی پەڕینەوە( عبور)یان هەیە لەسەرەتای وەرزی خوێندن.
-
ئامادەکردنی لیستی ناوی قوتابیانی هەردوو قۆناغ لە سەرەتای وەرزی خوێندن و دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی و ناردنی بۆ بەشە زانستییەکان.
-
دوای رەزامەندی ئەنجومەنی پەیمانگە فەرمانی کارگێڕی بۆ قوتابیان – خوێندکارانی نەهاتووانی (ترقین قید).
-
سەرووی لایەنی یاسایی دەر دەکات.
-
هاوکاریکردنی بەشە زانستییەکان لە کاتی مەشقی هاوینەدا.
-
هاوکاریکردنی لێژنەی تاقیکردنەوەکان.
-
سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی كه‌سی قوتابیان – خوێندكاران.
-
ئاماده‌كردنی بڕوانامه‌ی به نمره و پشتگیری ده‌رچوون به ده‌رچووانی په‌یمانگە.
-
سه‌رپه‌شتیكردن و چاودێریكردنی كاری كارمه‌ندانی یه‌كه‌ی تۆمار.
-
پێشكه‌شكردنی راپۆرتی مانگانه‌و ساڵانه به ڕاگرایه‌تی په‌یمانگە.
-
چاودێریكردنی ده‌وامی رۆژانه‌ی كارمه‌ندان ئه‌و یه‌كه‌یه.
-
بەشداریکردنی لە لێژنەکانی تایبەت بە كاروباری په‌یمانگە.
-
دیكۆمێنتكردنی نوسراوه فه‌رمییه‌كان به هه‌ردوو شێوه‌ی كلاسیكی و ئه‌لیكترۆنی.
-
کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە وەرگرتن.
-
ئامادەکردنی تازەترین ئاماری مانگانە و بەرزکردنەوەی بۆ ڕاگر.
-
ئامادەکردنی لیستی ناوی قوتابیان – خوێندکاران بۆ سەرۆکایەتی بەشەکان و یەکەی ژمێریاری.
-
ئامادەکردنی فۆڕم و گرێبەستی قوتابی – خوێندکار لە سەرتای ساڵی خوێندن و وەرگرتنەوەی فۆڕمەکان و دانانی لە سیستەمی پەیمانگەو زانکۆلاین.
دەسەڵاتەکان
- ده‌سه‌ڵاتی واژووكردنی هه‌یه له‌سه‌ر فۆڕمی تایبه‌ت به مۆڵه‌تی كارمه‌ندان و به‌رزی بكاته‌وه بۆ ڕاگری په‌یمانگە واته دەسەڵاتی هەیە لە پێدانی رەزامەندی و رەتکردنەوەی مۆڵەت پێدان، بەڵام پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت)، ئینجا لەلایەن بەڕێوەبەری یەکەی کارگێڕی و خۆیەتی (تا زانیاری کارگێڕی لەسەر فۆڕمە تۆمار بکات و بەرزی بکاتەوە بۆ ڕاگر)، پاشان فەرمانی گاڕگێڕی پێ دەردەچێت).
- دەسەڵاتی هەیە پارێزەرایەتی بۆ پەیمانگە بکات لە کاتی هەر گرفتێک رووبەڕی پەیمانگە دەبێتەوە.
- دەسەڵاتی نوسینی سکاڵای هەیە دژ بە هەر کەس و لایەن و دەزگایەک کە مافی پەیمانگەی کەوتبێتە لای یا ناوی پەیمانگەی زڕاند بێت.
- ده‌سه‌ڵاتی واژووكردنی هه‌یه له‌سه‌ر فۆڕمی تایبه‌ت به مۆڵه‌تی كارمه‌ندان و به‌رزی بكاته‌وه ڕاگری په‌یمانگە.
- راسپاردەکردنی پێکهێنانی لێژنەی تایبەتمەند بۆ پەرەپێدانی یاسایی.
- دابەشکردنی کار و دەستنیشانکردنی تایبەتمەندی کار (Job Description) و بەرپرسیاریەتی فەرمانبەرانی ئه‌و یه‌كه‌یه.
- بە دواداچوون بۆ راپۆرتی مانگانەی کار‌و بەرهەمی فەرمانبەرانی ئەو یەکەیە.
- راسپاردنی سزا بەسەر فەرمانبەری کەمتەرخەم لە و یەکەیەدا لە کاتی جێبەجێنەکردنی ئەرکانیان.
- ده‌سه‌ڵاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیاری هه‌یه بۆ ڕاگری په‌یمانگە به مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌كردنی نوسراوی سوپاس و پێ‌زانین و پاداشتکردنی فەرمانبەرانی لێهاتووی ئەو یەکەیە.
- هەڵسەنگاندنی فەرمانبەران بە شێوەی راپۆرتی ساڵانە بۆ ڕاگری په‌یمانگە.
- هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه كه ده‌سته‌ی ئه‌مینداری یا ڕاگری په‌یمانگە پێیبدات.
هەندێک لە وێنە و بەڵگەنامە کۆنەکان لە ئێستادا بەردەست نین.
