بەشی دەرمانسازی

زمانی ئینگلیزی رۆژ بەرۆژ دەبێتە پێویستییەكی گرنگى تاك بەتاكى مرۆڤەكان و هەنگاونان بەبێ زانینى زمانى ئینگلیزى ئەستەم دەبێت، هەروەها ئینگلیزی زمانی دەزگا ئەكادیمیەكانە و بەهێزترین زمانی لەیەك تێگەیشتن و خستنەڕووی زانیاریی و زانست و توێژینەوەكانە، لە ئێستادا بەزمانى بزنس وبازاڕى كار دادەنرێت، لەدواى پسپۆڕى بەمەرجی سەرەكى دەستكەوتنى كار دادەنرێت، لە زۆربەی وڵاتاندا هەوڵی ئەوە دەدرێت ببێتە زمانی دووەم لەدوای زمانی دایك.

زمانى ئینگلیزی پێویستەیەکی سەرەكییە بـۆ دەزگـا پــــەروەردەیــــیــــەكــــان وبـــــازرگـــــانـــــی و دەزگای زانیارییەكان، بـۆیـەهـــەر كەسێك ئـاسـتـی ئەكادیمی زمانەوانی ئینگلیزی وەك پـێـویـسـت بێت دەرفـەتـەكـانـى كـارى زیاتر بەەڕوودا دەكرێتەوە، بۆئـەوەى وەك مامۆستا یان كارمەندی كۆمپانیا و رێــكخراوەكـان و وەرگێڕ كار بكات.

  • دەرچووانى بەشى ئینگلیزى لەپەیمانگەى تەكنیكى پایتەخت - تایبەت, بەپێى ڕێنمایەكانى وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پشكى خۆیان لەبەشى ئینگلیزى هەیە ودەتوانن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى بكالۆریۆس درێژە بە خوێندن بدەن.
  • خوێندن بۆ ماوەی (٢) ساڵە و دەرچووانى ئەم بەشە بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكی زمانی ئینگلیزی وەردەگرن.
  • دەرچـووانـی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی (زانستی، وێـژەیـی) وەردەگیرێن.
  • كرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشك (قیست) دەدرێت بە پێی ڕینمایەكانی پەیمانگەكەمان.

پڕۆگرامی خوێندن

ئەنجومەنی بەش

م.ی بەڵێن انور زینل

سەرۆک بەش

کۆرس بووک

Academic Skill

زەخیرەکردن

ڕیزبەندی قوتابییان

هەندێک لە وێنە و بەڵگەنامە کۆنەکان لە ئێستادا بەردەست نین.