بەشی دەرمانسازی

بەشی تەکنیکی سڕکردن یەکێکە لە زانستە سەرەکییەکانى پزیشکى لەرووى نەشتەرگەریەوە بەتایبەتی پزیشکی نەشتەرگەری. لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت بە لابردنی هۆشی نەخۆشەکە و ئازاری کەسەکە کەمبکاتەوە بۆ چارەسەرکردن و ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان کە پێویستیان بە خەواندن و لابردنی هەستی ئازاری سەر نەخۆشەکە هەیە، ڕەنگە ماوەکە کورت یان تاڕادەیەک درێژ بێت بەڵام ئامادەکردنی نەخۆش و ئەنجامدانى کردارى سڕکردن گرنگییەکی زۆر تایبەتی هەیە بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو.

کۆنترۆڵکردن و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزی و گرفتەکان کە ڕەنگە لەکاتی نەشتەرگەری و دوای
نەشتەرگەریدا دەربکەوێت، لە نێو ئەم پێوەرانەدا ئامادەکردنی دەرمانەکانی سڕکردن و نەهێشتنی هەستی ئازار و بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەناسەی دەستکرد و پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و پلەی گەرمی و کۆمەڵێک کاریتر کە هی ئەم پیشە پیرۆزەن.

بۆ ئامادەکردنی دەرچووێک کە بتوانێت لە ژووری نەشتەرگەری و چاودێریی چڕدا کار بکات، بە بوونی شارەزایی پزیشکى سڕکردن لەڕووى زانستیەوە تایبەت بۆ کارکردن لەنەخۆشخانەکاندا. بەشەکە ئامانجی
ئەوەیە کە دەرچووێکی زانستی کارای تایبەتمەند بە تەکنیکى سڕکردن و چاودێریی چڕ ئامادە بکات
بۆ بەردەوام بوون لەگەڵ پەرەسەندنەکانى تەکنیکى سڕکردن لە ڕێگەی ئامادەکردنی تاقیگەیەکەوە
کە هاوشێوەی ئەوەی لە ژووری نەشتەرگەری و یەکەی چاودێری چرە تایبەتەکانی لە ناو نەخۆشخانەکاندا هەیە.

  • خوێندن بۆ ماوەی (٢) ساڵە دەرچووانی ئەم بەشە بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی زانستی لەبەشی تەکنیکی سڕکردن وەردەگرن.
  • دەرچووانی پۆلی (١٢) ئامادەیی لقی زانستی وەردەگیرێن
  • کرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشک (قیست) دەدرێت پێی ڕێنمایی پەیمانگەمان.

پڕۆگرامی خوێندن

ئەنجومەنی بەش

م.ی بەڵێن انور زینل

سەرۆک بەش

کۆرس بووک

Academic Skill

زەخیرەکردن

ڕیزبەندی قوتابییان

هەندێک لە وێنە و بەڵگەنامە کۆنەکان لە ئێستادا بەردەست نین.