دەربارە

په‌یمانگەی ته‌كنیكی پایته‌خت له‌ به‌رواری 23 – 11 – 2015 به‌ فه‌رمی له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی وه‌رگرتوه‌، كاره‌ زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی خۆی به‌رێوه‌ ده‌بات. په‌یمانگاكه‌مان له‌ به‌شه‌كانی (ژمێریاری، كۆمپیوته‌ر نێتوۆرك، زمانی ئینگلیزی، كارگێری كار، ده‌رمانسازی، شیكاری نەخۆشیەكان، پەرستاری، پەرستاری فریاکەوتن، تەکنیکی سڕکردن، كارەبا و میكانیك, ڕێنمای كشتوكاڵ) پێك هاتووه‌.

Video ↗

ئەرکەکەمان

"بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی پەروەردەیی ستاندارد کە پشتگیری لە بنەما زانستییەکان بکات، داهێنان لە وانەوتنەوەدا، و بەرنامەی ئەکادیمی بەهێز بە شێوازە زانستییە مۆدێرنەکان جێبەجێ بکات."

دیدگای ئێمە

"بۆ ئەوەی ببێتە پەیمانگایەکی پێشەنگ لە کوردستان، بەهێزکردنی نەوەکانی داهاتوو لەڕێگەی پەروەردەی داهێنەرانە، ڕاهێنانی کردەیی، و بەشداریکردن لە پێشخستنی زانست و تەکنەلۆژیا، هاوکات جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بازاڕی کاری مۆدێرن".

ئامانجی گشتی پەیمانگە

بەشداریكردن لە بەرزكردنەوەى ئاستی زاستی لە هەرێمی كوردستان . پێگەیاندنی تاكی پسپۆڕی ئاست بەرز بە گوێرەى پسپۆڕییەكانی پەیمانگە . پێشكەشكردنی تاكی خاوەن ئەزمونی كردەیی بە بازاڕى كار . رەخساندنی هەلی خوێندن و درێژەدان بە خوێندنی باڵا . پێگەیاندنی كادیرانی ناوەندی تەكنیكی پیشەیی بۆ بەدەستهێنانی هەلی كار و پڕكردنەوەى بۆشاییە پسپۆَڕییە پێویستەكانی بازاڕى كار . شارەزایی و لێهاتوویی لە بواری زانست و وانەووتنەوە، لە لایەنە گرنگەكانی ستافەكەمانن. كۆرسەكانی خوێندن بە پرۆگرامی سەردەمیانەی پەیمانگا پێشكەوتووەكانی دونیا رێكخراون و شێوازەكانی وانە ووتنەوەو پێداویستییەكانیی، یارمەتیدەری بەهێزن بۆ قووتابیان، كە رۆڵێكی بەرچاو بگێرن لە پۆلدا

ئاڵا – دروشم – لۆگۆ

  • دروشمەکە بەناوی پایتەخت چێنراوە کە مەبەستی رێزلێنانە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان
  • رەنگەکان ئاماژەیە بۆ ئاڵای پیرۆزی کوردستان
  • رەنگە سوورەکە ئاماژەیە بە خوێنی شەهیدان و دیواربەندی هێڵی سنووری کوردستان
  • رەنگە زەردەکە ئامەژەیە بە نیشانەی خۆری زانست و ئازادی
  • رەنگە سەوزەکە ئامەژەیە بەسرووشت و بەهاری سەوزی کوردستان
  • رەنگە سپیەکە ئاماژەیە بە ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان

سروودی پەیمانگە

پایتەخت مەنزڵگای فێركردن …. ئەی رێگای سەركەوتن

پایتەخت…. شوێنی پێگەیاندن…. جێی پەروەردەكردن

لە سایەی تۆدا حەسامەوە…. وەكو سێبەری درەخت

خەونەكەت بە دیهێنام… سوپاس پەیمانگەی پایتەخت

بوم بە خاوەن بڕوانامە….. خەون و ئاواتم هاتەدی

پایتەخت فێریكردم…. داهاتووم چۆن بێتەدی

پایتەخت مەنزڵگای فێركردن …. ئەی رێگای سەركەوتن

دەستەی ئەمینداری

د. سەردار محمد رشید

سەرۆکی دەستە

بەڕێز. ئامانج یونس عوسمان

ئەندامی دەستە

بەڕێز. هاوژین احمد سلام

ئەندامی دەستە

پەیكەری كارگێڕی پەیمانگە

پرسیارە دووبارەکان

خوێندن لە پەیمانگە چەند ساڵە؟

خوێندن له‌ په‌یمانگە كه‌مان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ و بروانامه‌ی دبلۆم له‌ بواری ته‌كنیكی ده‌به‌خشێته‌ فێرخواز .

داشكاندن دەكرێت لە كرێی خوێتدن؟

بەڵی داشكاندن هەیە بۆ .......

تەمەن مەرجە بۆ وەرگرتن؟

نەخێر تەمەن مەرج نیە بۆ وەرگرتن لە پەیمانگەی تەكنیكی پایتەخت

پەیمانگە لە چەند بەش پێك دێت؟

پەیمانگە كەمان لەم نۆ بەشە پێك دێت. * ده‌رمانسازی * شیكاری نەخۆشیەكان * پەرستاری * پەرستاری فریاکەوتن * تەکنیکی سڕکردن * ژمێریاری * كۆمپیوته‌ر نێت وۆرك * زمانی ئینگلیزی * كارگێری كار * كارەبا و میكانیك * ڕێنمای كشتوكاڵ

چۆن پەیوەندی بە پەیمانگەوە بكەم؟

پەیمانگە دەكەوێتە شاری هەولێر – پشت نەخۆشخانەی رۆژئاوا. یان پەیوەندی بە ژمارانە بكە 07508567733 – 07508567744

پەیمانگە حكومیە یان تایبەتە؟

بۆچی پایتەخت هەڵدەبژێریت؟

هەندێک لە وێنە و بەڵگەنامە کۆنەکان لە ئێستادا بەردەست نین.