barewbar

“مامۆستایەکی بەشی دەرمانسازی پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت دووەمین گۆڤاری نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە”

پەیمانگاکەمان هەميشە پێشەنگە لە داهێنان و بڵاوكردنەوەى توێژینەوەى زانستی. د.هەوراز ئیبراهيم مامۆستا لە بەشى دەرمانسازى پەیمانگاکەمان توێژینەوەيەكى ترى لة گۆڤارێکی  نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە هاوکات د.هەوراز ئیبراهيم  […]

مامۆستایەکی بەشی دەرمانسازی لەپەیمانگەکەمان توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە

(د.هەوراز ئیبراهیم) مامۆستای دەرمانسازی لەپەیمانگاکەمان لەگەڵ ستافێکی ئەکادیمی لەوڵاتی ئیتاڵیا توێژینەوەیەکی لەگۆڤارێکی بەناوبانگی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە.

هاوکات توێژینەوەکە لەسەر ڕووەکێکی پزیشکیە کەلەچیاکانی کوردستان کۆکراوەتەوە ئەنجام دراوە کە چەندین دەرمانی پێکهاتەی کیمیایی لێ جیاکراوەتەوە

کاریگەری ئەو ماددانە لەدژی چەندین نەخۆشی تاقیکراوەتەوە

شایەنی باسە (د.هەوراز) لەساڵی (2011)ەوە لەگەڵ ستافێکی ئەکادیمی بەناوبانگی ئیتاڵی خەریکی توێژینەوەیە لەسەر ئەو ڕووەکە پزیشکیانەی کەلە کوردستان بۆچارەسەری نەخۆشی بەکاردێن و بەشێوەیەکی زانستی کاری لەسەر دەکات، ئەو دەرمانانەی کە کاریگەری لەسەر نەخۆش جیادەکاتەوە.

بۆزیاتر ئاشنابوونی قوتابیانی خۆشەویست لەبارەی توێژینەوەکە کیلک لەم لینکەی خوارەرەوە بکە ⬇

https://www.thieme-connect.com/products/ejournals/pdf/10.1055/a-1174-1197.pdf

ڕۆژی جیهانی خۆبەخشی

لە ڕۆژی جیهانی خۆبەخشی دا قوتابیان و خوێندکارانی بەشەکانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەرنێتۆرک و بە هاوکاری و ئامادەبوونی ڕاگرایەتی پەیمانگا و سەرۆک بەش و مامۆستایانی پەیمانگای […]

USAHungary