بەشی دەرمانسازی
بەشی تەکنیکی سڕکردن یەکێکە لە زانستە سەرەکییەکانى پزیشکى لەرووى نەشتەرگەریەوە بەتایبەتی پزیشکی نەشتەرگەری. لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت بە لابردنی هۆشی نەخۆشەکە و ئازاری کەسەکە کەمبکاتەوە بۆ چارەسەرکردن و ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان کە پێویستیان بە خەواندن و لابردنی هەستی ئازاری سەر نەخۆشەکە هەیە، ڕەنگە ماوەکە کورت یان تاڕادەیەک درێژ بێت بەڵام ئامادەکردنی نەخۆش و ئەنجامدانى کردارى سڕکردن گرنگییەکی زۆر تایبەتی هەیە بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو.
کۆنترۆڵکردن و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزی و گرفتەکان کە ڕەنگە لەکاتی نەشتەرگەری و دوای
نەشتەرگەریدا دەربکەوێت، لە نێو ئەم پێوەرانەدا ئامادەکردنی دەرمانەکانی سڕکردن و نەهێشتنی هەستی ئازار و بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەناسەی دەستکرد و پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و پلەی گەرمی و کۆمەڵێک کاریتر کە هی ئەم پیشە پیرۆزەن.
بۆ ئامادەکردنی دەرچووێک کە بتوانێت لە ژووری نەشتەرگەری و چاودێریی چڕدا کار بکات، بە بوونی شارەزایی پزیشکى سڕکردن لەڕووى زانستیەوە تایبەت بۆ کارکردن لەنەخۆشخانەکاندا. بەشەکە ئامانجی
ئەوەیە کە دەرچووێکی زانستی کارای تایبەتمەند بە تەکنیکى سڕکردن و چاودێریی چڕ ئامادە بکات
بۆ بەردەوام بوون لەگەڵ پەرەسەندنەکانى تەکنیکى سڕکردن لە ڕێگەی ئامادەکردنی تاقیگەیەکەوە
کە هاوشێوەی ئەوەی لە ژووری نەشتەرگەری و یەکەی چاودێری چرە تایبەتەکانی لە ناو نەخۆشخانەکاندا هەیە.
- خوێندن بۆ ماوەی (٢) ساڵە دەرچووانی ئەم بەشە بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی زانستی لەبەشی تەکنیکی سڕکردن وەردەگرن.
- دەرچووانی پۆلی (١٢) ئامادەیی لقی زانستی وەردەگیرێن
- کرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشک (قیست) دەدرێت پێی ڕێنمایی پەیمانگەمان.
پڕۆگرامی خوێندن
ئەنجومەنی بەش
م.ی بەڵێن انور زینل
سەرۆک بەش
کۆرس بووک
Academic Skill
ڕیزبەندی قوتابییان
هەندێک لە وێنە و بەڵگەنامە کۆنەکان لە ئێستادا بەردەست نین.
