بەشی دەرمانسازی
خویندن لەبەشى دەرمانسازى خەونى سەدان و هەزاران كەسە لەسەرتاسەرى جیهان. گرنگى ئەم بەشە لەوەدایە مەبەست لێى ئامادەكردنى یاردەدەرى پزیشكى پسپۆڕە لەبوارى تەندروستى دەرمان بۆ ئەوەى خزمەت پێشكەش بە نەخۆشەكان بكەن.
قوتابى – خوێندكار( كە ئەم بەشە تەواو دەكات دەبێتە خاوەن بڕوانامەى یاریدەدەرى پزیشكى دەرمانساز، دەرچووانى ئەم بەشە لەكۆمەڵێك دەرفەتى جیاوازى پەیداكردنى كاریان دەستدەكەوێت: دەرمانخانەی نەخۆشخانە گشتى و تایبەتییەكان، دەرمانخانەى تایبەت، كۆگاى دەرمــان، مەندوبى دەرمـان، كۆمپانیاكانى دەرمان، سەنتەرەكانى توێژینەوە).
- ئەركى دەرچووى ئەم بەشە پێدانى دەرمان و ڕێنمایى دەبێت بە نەخۆش و بەرپرس دەبێت لە ئاسایشى دەرمان و چاودێریكردنى ماوەى بەسەرچوون و مامەڵەكردن لەگەڵ كۆگاكان.
- دەرچووانى بەشى دەرمانسازى لەپەیمانگەى تەكنیكى پایتەخت- تایبەت بەپێى ڕێنمایەكانى وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پشكى خۆیان لەبەشى دەرمانسازى هەیە و دەتوانن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى بكالۆریۆس درێژە بە خوێندن بدەن.
- خوێندن بۆ ماوەی (٢) ساڵەو دەرچووانى ئەم بەشە بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكی زانستی دەرمانسازی وەردەگرن.
- دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی زانستی لە دەوامی بەیانیان وەردەگیرێن.
- كرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشك (قیست) دەدرێت بە پێی ڕێنمایەكانی پەیمانگەكەمان.
پڕۆگرامی خوێندن
ئەنجومەنی بەش
م.ی بەڵێن انور زینل
سەرۆک بەش
کۆرس بووک
Academic Debate
ڕیزبەندی قوتابییان
هەندێک لە وێنە و بەڵگەنامە کۆنەکان لە ئێستادا بەردەست نین.
